كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشنیازێك داناوه بۆ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان بێ جیاوازی و بڕیار وایه له چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو پێشنیاره‌كه بخرێته ڕوو.
به پێی میدیاكانی ئه‌وروپا، كۆمیسیۆن ده‌یه‌وێت به‌م زووانه كارێك بكات بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێك له فرۆكه‌خانه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تیكته‌كانیان سوتا و گه‌شته‌كه‌یان نه‌كرد. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش كۆمیسیۆن، پێشنیاره‌كه‌ی بۆ هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام ده‌نێرێت.
له ئێستادا، په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پێشنیاره‌كه‌وه، بۆ كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان له ئه‌وروپا، كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا داخران و زه‌ره‌رێكی زۆر گه‌وره‌یان كردووه و ده‌یانه‌وێت به‌هۆی وه‌رزی هاوین كه گه‌شتیاران گه‌شت ئه‌كه‌ن، فرۆكه‌خانه‌كان به‌ره به‌ره بكرێنه‌وه.
به پێی ئه‌وراقێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه له ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردۆته‌وه تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌درێت له سه‌ر چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان بۆ هه‌موو هاوڵاتیان و دانیشتووانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بێ جیاوازی.
په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشنیاری ئه‌وه‌یان كردووه، كاتێك بارودۆخی وڵاتێكی ئه‌ندام له هه‌مان بارودۆخدایه له ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ردوولا هه‌مان ڕێنماییان گرتۆته به‌ر، ده‌بێت وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا بكرێت.
بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر وڵاتی نه‌مسا فرۆكه‌خانه‌كانی بكاته‌وه له گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، ده‌بێت له هه‌مان كاتدا سنوره‌كانی له گه‌ڵ وڵاتی چیكیش بكاته‌وه ئه‌گه‌ر بارودۆخی چیك هاوشێوه‌ی ئه‌ڵمانیایه یاخود باشتره.
به‌هه‌مان شێوه، كاتێك وڵاتێكی ئه‌ندام سنوری ده‌كاته‌وه له گه‌ڵ وڵاتێكی دیكه، ده‌بێت بۆ هه‌موو هاوڵاتیان كراوه بێت بێ جیاوازی واته بۆ ئه‌وانه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌روپیان هه‌یه و بۆ ئه‌وانه‌ی كه مافی په‌نابه‌رێتیان هه‌یه.
كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا به وڵاتانی ئه‌ندام ده‌ڵێت، له پێویسته به پێی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كانی خۆتان فرۆكه‌خانه‌كان بكه‌نه‌وه.
كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا زۆر گرنگه بۆ كۆمیسیۆن، چونكه بودجه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان له %10 بودجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپایه و له %12 هاوڵاتیانی ئه‌وروپا له كۆمپانیای فرۆكه و فرۆكه‌خانه‌كان كار ده‌كه‌ن.
چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره بۆ ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌شتیان نه‌كرد
به پێی یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له سه‌ر گه‌شت كردن، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك مافی خۆیه‌تی كاتێك فرۆكه گه‌شت نه‌كات، پاره‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام كۆمپانیای فرۆكه‌وانیه‌كان پێشنیارێكی دیكه‌یان خستۆته ڕوو.
ئه‌وان ده‌ڵێن، له جیاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی تیكتی هاوڵاتیان، ئێمه ئاماده‌ین كوپۆنیان پێبده‌ین بۆ ماوه‌ی ساڵێك، كه ده‌توانن له هه‌ر كاتێكدا به‌نیاز بن، گه‌شت بكه‌ن به كوپۆنه‌كان بێ ئه‌وه‌ی پاره‌ی زیاتر بده‌ن.
گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و بڕیار وایه له هه‌فته‌ی داهاتوو، كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، زانیاری زیاتر بخاته ڕوو له سه‌ر چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
هه‌ورامان خالید
په‌یامنێری Pishti-News