
به بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ئیقامه‌كانیان به‌سه‌رده‌چێت پێویسته سه‌ره‌تا فۆرمێك به ئه‌له‌كترۆنی پڕ بكه‌نه‌وه و وێنه خۆیان ڕه‌وانه‌ی ئیمه‌ڵێك بكه‌ن تاكو بڕیاری نوێ كردنه‌وه‌ی ئیقامه‌كه‌یان بۆ ده‌ربچێت.
هه‌نگاوه‌كان بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی ئایدی كارد
سه‌ره‌تا پێویسته له ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز فۆرمه‌كه دابه‌زێنن و پڕی بكه‌نه‌وه به هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی كه لێتان داوا ده‌كات بینوسن وه‌ك له ئیقامه‌كه‌تان نوسراوه. واته هه‌موو زانیاریه‌كان كه داوای ده‌كات، پێویسته چۆن له ئیقامه‌كه‌تان نوسراوه به هه‌مان شێوه بینوسنه‌وه. ئاگاداری پیته ئینگلیزیه‌كان بن هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌كه‌ن.
هه‌نگاوه‌كان:
نوسراوه Date: لێره ڕێكه‌وتی پڕ كردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه بنوسن وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره
هه‌نگاوی دووه‌م، ناوی دووه‌مت بنوسه (له‌قه‌ب – Surname) وه‌ك چۆن له ئیقامه‌كه‌ت نوسراوه
هه‌نگاوی سێیه‌م: ناوی خۆتان بنوسن وه‌ك چۆن له ئیقامه‌كه‌تان (ئایدی كارد) نوسراوه
هه‌نگاوی چواره‌م: ژماره‌ی ئایدی كارته‌كه‌تان بنوسن وه‌ك چۆن له سه‌ری نوسراوه. ژماره‌ی ئایدی كارد، ژماره‌یه‌كه كه پێك هاتووه له وشه‌یه‌كی ئینگلیزی و ٩ ژماره. چۆن نوسراوه له فۆرمه‌كه‌یشدا وا بینوسن
هه‌نگاوی پێنجه‌م: لێره پارێزگای ئه‌و شوێنه ده‌نوسن كه تێیدا نشته‌جێن. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له ئه‌سینان، ده‌نوسن ATTIKH ئه‌گه‌ر له شارێكی دیكه‌ن، پارێزگای ئێو شوێنه بنوسن. دواتر ئه‌و شاره بنوسن كه تێیدا نشته‌جێن. تكایه هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌كه‌ن. چونكه به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ینوسن، دواتر كه‌تێك ئیقامه‌كه وه‌رده‌گرن به نوێیی، داواتان لێ ده‌كرێت به‌ڵگه‌نامه‌ی شوێنی نشته‌جێبوونتان بده‌ن به پۆلیس، بۆیه ئاگادار بن هه‌ڵه نه‌كه‌ن له ناونیشانی شوێنی نشته‌جێبوونتان. هه‌روه‌ها به پێی شوێنی نشته‌جێبونتان، پۆلیس ئیقامه‌كه‌تان به نوێیی ڕه‌وانه‌ی ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری ناونیشانه‌كه‌تان ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی.
هه‌نگاوی شه‌شه‌م: ژماره‌ی مۆبایلتان بنوسن / Contact Telephone Number
له‌م خانه‌یه‌دا ژماره‌ی مۆبایلی خۆتان بنوسن چونكه كاتێك كه ئیقامه‌كه‌تان نوێ ده‌كرێته‌وه و ئاماده ده‌بێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌یوه‌ندیتان پێوه بكه‌ن. هه‌روه‌ها له خانه‌ی پاڵیدا ئیمه‌یلی شه‌خسی خۆتان بنوسن چونكه په‌یوه‌ندیتان پێوه ده‌كرێت سه‌باره‌ت به به‌ڕێوچوونی نوێ كردنه‌وه‌ی ئیقامه‌كه‌تان. له‌وێ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و زانیاریتان پێده‌درێت كاتێك ئیقامه‌كه‌تان ئاماده ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی.
كاتێك هه‌موو زانیاره‌كانت له سه‌ر فۆرمه‌كه نوسی، له گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی نوێی پاسپۆرت بنێرن بۆ ئه‌م ئێیمه‌یڵه residencepermits@asylo.gov.gr
تكایه بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی خێخانه‌كه‌تان جیا جیا ئیمه‌یڵ بنێرن و فۆرم پڕ بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر خێزانێكی 5 ئه‌ندامین، پێویسته بۆ هه‌ر ئێندامێك به جیا فۆرم پڕ بكه‌نه‌وه، واته 5 فۆرم پڕ بكه‌نه‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
http://asylo.gov.gr/wp-content/uploads/2019/08/RESIDENCE-PERMIT-RENEWAL-APPLICATION.docx