
دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتهك تایبه‌ت به Pishti-News، كه باڵیۆزی عێراق به‌ڕێز، شۆڕش خالید له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی سێشێممه 11/06/2019 لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه سه‌ردانی ئه‌سینا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاونیشتیمانی عێراقی و كورد بتوانن داوای پاسپۆرتی عێراقی بكه‌ن یاخود پاسپۆرته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه.
به ڕێگه‌ی ڕاپۆرتی پشتی-نیوز، ژماره‌یه‌كی زۆری كورد له یۆنان ئاگادار كرانه‌وه و بریاری وایه ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه.
ببهرپرسێكی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌سینا به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
هاونیشتیمانیانی عێراقی و كورده‌كان پێویسته پێشوه‌خت ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن له باڵیۆزخانه ، یاخود خۆیان ئاماده بن یان ده‌توانن له ڕێگه‌ی ته‌لیفۆنه‌وه ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن (+30) 210.672.23.30)، ئێمه ناویان تۆمار ده‌كه‌ین و ڕهقهمێكیان پێده‌ده‌ین
پاشان پێویسته تهسكهره و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی (ژنسێ)یان پێبێت له گه‌ڵ ڕه‌سمێكدا . بۆ نێو كردنه‌وه یاخود داوا كردنی پاسپۆرتی نوێ بڕه پاره‌یه‌كی پێویسته كه له ئه‌وراقه‌كانی خواره‌وه به زمانی عێرهبی ئاماژه‌یان پێدراوه.
بۆ نوێ كردنه‌وه و داوای پاسپۆرتی عێراقی هه‌روه‌ها ناوگۆڕینیش به پێی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، به‌م شێوه‌یه‌یه: