
رۆژی چوار شه‌ممه كاتژمێر 12:30 نیوه‌ڕۆ، شۆفێرێكی ئافره‌تی یۆنانی ته‌مه‌ن 90 ساڵ، به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به هه‌ڵه منداڵێكی سۆماڵی 4 ساڵان ده‌كوژێت
له هۆتێلی گالاكسی (Galaxy) له دورگه‌ی پۆرتۆ هێلی (porto Heli), سه‌ر به IOM, نزیكه‌ی 450 په‌نابه‌ری تێدا ده‌ژین كه له نێویان دا، خێزانی كوردیشی تێدایه. ماوه‌یه‌كه په‌نابه‌ران ناڕازین به بارودۆخی ژیانیان له‌و هۆتێله و، ده‌ڵێن كه قوتابخانه نیه بۆ منداڵه‌كانیان و خواردن و خزمه‌ت گوزاری هۆتێله‌كه باش نیه هه‌روه‌ها به‌شێكیان ده‌یانه‌وێت بگوازرێنه‌وه بۆ شاری ئه‌سینا.
رۆژی سێشه‌ممه، په‌نابه‌رانی ئه‌و هۆتێله خپیشاندانێكی ئاساییان ئه‌نجامدا به دروشمی ”No Good” له شه‌قامه‌كانی دورگه‌ی پۆرتۆ هێلی و بۆ چه‌ند كاتژمێرێكیش شه‌قامه‌كانیان ڕاگرت و هه‌ندێكیان ناڕازین له سه‌ر خزمات گوزاری هۆتێله‌كه و هه‌ندێكیان داوا ده‌كه‌ن بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌سینا، به‌شێكی دیكه‌یان داوای قوتابخانه بۆ منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن. له كۆتای خۆپیشاندانه‌كه بڵاوه‌یان كرد.
گرته ڤیدیۆی خۆپیشاندانه‌كه:
چۆن منداڵه سۆماڵیه‌كه گیانی له ده‌ستدا
رۆژی چوارشه‌ممه، نزیكه‌ی 40 په‌نابه‌ری ئه‌فریقی سۆماڵی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و هۆتێله كران بۆ مانه‌وه. په‌نابه‌ران ناڕازی بوون به بارودۆخی ژیانیان و به هاتنی ئه‌م په‌نابه‌رانه نوێیه‌ش. شایه‌تحاڵێكی كورد كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه به Pishti-Newsی ڕاگه‌یاند:
ژماره‌یه‌ك وه‌رگێر هاتن بۆ به‌خێرهاتنی په‌نابه‌ره نوێیه‌كان، له‌و كاته‌دا، په‌نابه‌ره‌كان توڕه بوون و له به‌رده‌م هۆتێله‌كه كۆبوبنه‌وه. یه‌كێك له وه‌رگێره‌كان كورد بوو، هه‌وڵی ده‌دا به شێوه‌یه‌ك په‌نابه‌ره‌كان ئارام بكاته‌وه و له یه‌ك تێبگه‌ن. له‌و كاته‌دا، ئۆتۆمبیلێك ده‌هات به‌ره‌و هۆتێله‌كه كه شه‌قامه‌كه له لایه‌ن په‌نابه‌ران گیرابوو. شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه ئافره‌تێكی یۆنانی، ته‌مه‌ن 90 ساڵ بوو، كاتێك ئه‌و هه‌موو په‌نابه‌ره‌ی بینی كه له شه‌قامه‌كه‌دا بوون، هه‌ستی به مه‌ترسی كرد و پێی لێنا، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌نابه‌ره‌كان زو ده‌رباز بێت. له‌و كاته‌دا، منداڵێكی سۆماڵی ته‌مه‌ن 4 ساڵان ژێر ئۆتۆمبیله‌كه كه‌وت و ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ستدا.
به پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز، په‌نابه‌ره‌كان په‌لاماری وه‌رگێڕه كورده‌كه‌یان دا و به په‌له هه‌ڵهات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ڕزگار بكات له سۆماڵیه‌كان و په‌نابه‌ره‌كانی دیكه كه نیه‌تێكی خراپیان به‌رامبه‌ری هه‌بوو.
پاش رووداوی گیان له ده‌ستدانی منداڵه سۆمالیه‌كه، په‌نابه‌ره‌كان، جامی هه‌موو ئۆفیسه‌كانی كارمه‌ندانی IOMیان شكاند و دوو رۆژه ناهێلن، كارمه‌ندانی ئە‌و ڕه‌كخراوی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر كاری خۆیان.
بە‌ھۆی كە‌می كارمە‌ندی پۆكیس لە بنكە‌ی ئە‌و دسرگە‌یە‌دا ناتوانن ھیچ كارێك بە‌رامبە‌ر ئە‌و پە‌نابە‌رانە بكە‌ن.
لە لێدوانێكدا بۆ پشتی-نیوز، وە‌گێڕە كوردە‌كە ڕایگە‌یاند:
پە‌نابە‌رە سۆماڵیە‌كان زۆر توڕە بوون و عە‌رە‌بە‌كانی دیكە‌یش شیعە‌ن، ڕفیان لە منە لە بە‌ر ئە‌وە‌ی كوردم. چە‌ند جار ھاتونە‌تە ماڵم لە دورگە‌كە و بە‌ردبارانیان كردووم. ھە‌وڵ دە‌دە‌ین گفت‌و گكیان لە گە‌ڵ بكە‌ین بە‌ڵام پە‌نابە‌رە‌كان گوێمان لێ ناگرن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News