په‌نابه‌ران

به‌وێنه‌: ئه‌و 67 كۆچبه‌ره‌ی ئه‌مڕۆ ببینه‌ كه‌ له‌ یه‌ختێكدا نزیك دورگه‌ی زاكینتۆسی یۆنان ده‌ستگیركران

ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ یه‌ختێك به‌ 67 كۆچبه‌ره‌وه‌ نزیك دورگه‌ی زاكینتۆسی یۆنان، له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانیه‌وه‌ ده‌ستیان بسه‌ردا گیرا.

دواتر كۆچبه‌ره‌كان ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری كه‌تاكۆلۆ كران و شه‌وی سێشه‌مه‌ به‌ سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه‌ به‌نده‌ره‌كه‌.

كۆچبه‌ره‌كان كوردن، توركن، عێراقی و ئه‌فغانین. دوو كه‌س وه‌ك كاپتنی یه‌خته‌كه‌ ده‌ستگیر كراون كه‌ هه‌ردووكیان ئوكرانین.

له‌ ئێستادا پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات و كۆچبه‌ره‌كان له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كدا سه‌ر به‌ شاره‌وانی دورگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رن.

له‌ نێو كۆچبه‌ره‌كاندا منداڵ زۆر هه‌ن و یه‌كێك له‌ ئافره‌ته‌كانیش دووگیانه‌

وێنه‌كان له‌ ماڵپه‌ڕێكی یۆنانی له‌و دورگه‌یه‌ وه‌رگیراون:

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button