جیهانگشتی

به‌وێنه‌: تاڵیبان گه‌یشته‌ یۆنان (؟)

10 پیاو به‌ پۆشینی تاڵیبانه‌وه‌ له‌ شاری كه‌له‌ماته‌ی یۆنان بینران

 10 پیاو به‌ پۆشینی تاڵیبانه‌وه‌ له‌ شاری كه‌له‌ماته‌ی یۆنان بینران

 

له‌ شاری كه‌له‌ماته‌ی یۆنان به‌ ڕۆژی نیوێرۆوه‌ 10 پیاو بینران به‌ پۆشینی هاوشێوه‌ی تاڵىبانه‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌موویان جانتایه‌كیان به‌ شانه‌وه‌ بوو، كه‌ له‌ دووره‌وه‌ وه‌ك چه‌ك ده‌بینران.

هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ترسان له‌و دیمه‌نانه‌ و هه‌رگیز شتێكی وایان نه‌بینیبوو.

به‌ شێوه‌یه‌كی خێرایی پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئاگادار كرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ چه‌كدارانی تاڵىبان له‌ ناو شاره‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌.

كاتێك پۆلیس پشكنینی ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت هه‌موویان یاسایین و هاوڵاتینامه‌ی ئه‌وروپیان هه‌یه‌ و وه‌ك گه‌شتیار ڕوویان له‌و ناوچه‌یه‌ كردووه‌.

پیاده‌ كردنی 10 گه‌شتیاره‌كه‌ به‌ پۆشینی هاوشێوه‌ی تالىبان له‌ شاری كاله‌ماته‌ی یۆنان

ساتی پشكنینی پۆلیسی یۆنان له‌ گه‌شتیاریه‌كان
ساتی پشكنینی پۆلیسی یۆنان له‌ گه‌شتیاریه‌كان

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button