
په‌نابه‌ران
به‌وێنه: ده‌ستگیركردنی 53 كۆچبه‌ری نایاسایی له ده‌ریای ئیجه
53 كۆچبه‌ری نایاسایی له ده‌ریای ئیجه ده‌ستگیر كران كه به نیاز بوون ڕوو له ئیتاڵیا بكه‌ن
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 10:00 به‌یانی، 53 كۆچبه‌ری نایاسایی له ناو یه‌ختێكدا له توركیاوه به‌ڕێ كه‌وتوبوون به‌ره‌و ئیتاڵیا. دوای چه‌ند رۆژێك له ئاودا و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وا ناله‌بار بوو، شه‌پۆلی به‌هێز ڕێگه‌ی نه‌دا به‌رده‌وام بن، خۆیان ڕووان له به‌نده‌ری دورگه‌ی گاڤدۆس كرد كه له باشوری دورگه‌ی كریتیه.
له‌وێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ئاماده نه‌بوو، شاره‌وانی ئه‌و دورگه‌یه، هاوكاری كردن و تاكو ئه‌مڕۆ هێزی ده‌ریاوانی یۆنان كۆچبه‌ره‌كانی بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه گواسته‌وه.
به پێی زانیاریه‌كان كه تایبه‌ت ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، كۆچبه‌ره‌كان 53 كه‌سن. به ڕه‌گه‌ز كوردن، ئێرانی و ئه‌فغانین. له نێویاندا 9 ئافره‌ت و 39 پیاو و 5 منداڵ.
له ئێستادا هه‌موو كۆچبه‌ره‌كان له دورگه‌ی كریتین له باڵه‌خانه‌یه‌كدا كه سه‌ر به شاره‌وانی ئه‌و دورگه‌یه‌یه. شوێنی تایبه‌تیان بۆ دروست كراوه و ڕێگه نادرێت بۆ هیچ كه‌سێك نزیكیان بێته‌وه ته‌نها بۆ كه‌رماندانی پۆلیس و رێكخراو و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌بێت، كه سه‌ره‌تا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هه‌موونا ده‌كرێت و لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌كرێت. تا ئێستا كه‌س وه‌ك ڕێبه‌ر یاخود كاپتنی یه‌خته‌كه ده‌ستنیشان نه‌كراوه. پۆلیس له ئه‌مڕۆوه به‌دواداچوون له سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌كات.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti_news
ساتی گوستنه‌وه‌یان له دورگه‌ی گاڤدۆس بۆ دورگه‌ی كریتی