
جێگری وه‌زیری به‌رگری یۆنان و به‌رپرسی دۆخی كۆچ و په‌نابه‌ران، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له چه‌ند كه‌مپێكی نوێی كرد كه له ئێستادا ئاماده ده‌كرێن و بڕیار وایه له مانگی 2ی 2020دا ته‌واوی بكرێن.
ئه‌م كه‌مپانه به شێوازێكی ستاندارد دروست كراون و ئاماده ده‌كرێن كه هه‌موو مه‌فه‌كانی په‌نابه‌ران ده‌پارێزێت و چیدیكه په‌نابه‌ر له خێمه‌ی دروست كرا‌و یاخود نایاسایی نامێنێته‌وه.
له‌م كه‌مپه داخراوانه، شوێنی تایبه‌ت ده‌بێت بۆ خواردنی په‌نابه‌ران، شوێنی تایبه‌تی ئاینی بۆ موسوڵمانان ، هه‌ر وه‌ها بۆ ئاینه‌كانی دیكه‌یش وهه‌روه‌ها پزیشك و وه‌رگێڕ و شوێنی خوێندن بۆ منداڵان، شونێی فێربوونی زمان بۆ په‌نابه‌رانیش.
ژیان و بارودخۆی ڕۆژانه‌ی هه‌موو په‌نابه‌ران جیاوازتر و باشتر ده‌بێت له ڕابردوو به شێوازێكی ستانداری ئه‌وروپی و پاراستنی مافه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌موو كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران.
له‌م كه‌مپانه‌دا، په‌نابه‌ران جیا ده‌كرێنه‌وه و هه‌ر په‌نابه‌رێك به جیاواز مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ كه‌یسه‌كه‌ی ده‌كرێت، هه‌ر وه‌ها
وه‌ك ده‌بینن له‌م خه‌ریته‌دا، ئه‌و نه‌خشه شینانه، شوێنی مانه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانی كه‌مپه‌كانه
نه‌خشه پرته‌قاڵیه‌كان شوێنی خواردنی په‌نابه‌ره‌كانه
نه‌خشه‌كانی دیكا شوێنی ڕیازه و یاریگا و باڵه‌خانه‌ی به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه، نه‌خۆشخانه‌ی بچوك بۆ هه‌موو په‌نابه‌ران
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕه‌وبه‌ری Pishti-News
دۆخی ئێستای په‌نابه‌ران له دورگه‌كان