په‌نابه‌ران

به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ: ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیركردنی 59 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ دورگه‌ی كریتی یۆنان

ئه‌مڕۆ كاتژمێر 8:30 یه‌ختێك ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی نزیك دورگه‌ی كریتی یۆنان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

 

وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان و سه‌ره‌تا پێیان ڕاگه‌یاندین كه‌ 60 كۆچبه‌ر نایاسایی له‌ باشوری دورگه‌ی كریتی بێ كاپتن، یه‌خته‌كه‌یان ڕاگیرا بوو، به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا ژیانیان له‌ مه‌ترسیدا بوو، بۆیه‌ هێزی ده‌ریاوانی یۆنان گه‌یشتنه شوێنی ئه‌وان و توانی هه‌موویان ڕزگار بكات و نزیكی وشكانیان بكات.

له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌ گه‌ڵ شاره‌وانی ناوچێو سفاكیای دورگه‌ی كریتی تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند: كۆچبه‌ره‌كان زۆرن ئێمه‌ وه‌ك ناوچه‌ی سفاكیا توانای ئه‌وه‌مان نیه‌ هاوكاریان بكه‌ین، چونكه‌ هیچ شوێنێكمان نیه‌ لێره‌ بتوانین هه‌موویان بخه‌ینه‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك تاكو وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران بڕیارێك ده‌رده‌كات. له‌ ئێستادا له‌ په‌یوه‌ندیداین تاكو شوێنێكیان بۆ دابین ده‌كرێت. ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ لێره‌ بگوازرێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی دورگه‌ی كریتی.

وتابێژی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان بۆ پشتی-نیوزی ئاشكرا كرد: كۆچبه‌ره‌كان، كوردن، پاكستانین، كۆچبه‌رێك خه‌ڵكی تیبێته‌،، به‌نگلادیشی و عێراقین. ژماره‌یه‌ن 59 سه‌رنشینن، 47 پیاو، 8 ئافره‌ت و 4 منداڵ. به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا له‌ شوێنێكیان بۆ دابین نه‌كراوه‌، هیچ زانیاریه‌كی دیكه‌مان لانیه‌، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت شوێنێكیان بۆ دیاری بكرێت و له‌وێ پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ بكه‌ن.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری PishtiNews

 

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close