په‌نابه‌ران

به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ: سه‌دان كۆچبه‌ر له‌ بۆسنا به‌هۆی به‌فر بارینه‌وه‌ ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌

دوای سوتاندنی كه‌مپی كۆچبه‌ران له‌ باكوری وڵاتی بۆسنا، سه‌دان كۆچبه‌ر به‌هۆی به‌فر بارینه‌وه‌ ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌

 

له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو، كه‌مپێكی كۆچبه‌ران له‌ ناوچه‌ی بیهاچ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری وڵاتی بۆسنا له‌ لایه‌ن كۆچبه‌ره‌كانه‌وه‌ سوتێنرا، ویستیان بارودۆخێكی هاوشێوه‌ی كه‌مپی مۆریا دروست بكه‌ن و وڵاتانی ئه‌وروپا كارێكیان بۆ بكه‌ن به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، له‌ ئێستادا نزیكه‌ی 1.300 كۆچبه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی نیه‌ و به‌هۆی وه‌رزی زستان و به‌فر بارینه‌وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌، ژیانیان كه‌وتۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

ساتی سوتاندنی كه‌مپی كۆچبه‌ران له‌ بیهاچ سه‌ر سنوری بۆسنا و كرواتیا 23.12.2020
ساتی سوتاندنی كه‌مپی كۆچبه‌ران له‌ بیهاچ سه‌ر سنوری بۆسنا و كرواتیا 23.12.2020
یه‌كێك له‌ كۆچبه‌ره‌كان به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند: وه‌ك ئاژه‌ڵ ده‌ژین لێره‌ له‌ بیهاچ. هه‌ندێك جار، ئاژه‌ڵان زۆر باشتر ده‌ژین له‌ ئێمه‌. داوای له‌ UN و IOM ئه‌كه‌م، هاوكاریمان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌په‌له‌ هاوكاریمان نه‌كرێت، هه‌موومان لێره‌ ده‌مرین. تكایه‌ هاوكاریمان بكه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌مپی كۆچبه‌ره‌كان سوتێنرا، تا ئێستا حكومه‌تی بۆسنا و ڕێكخراوه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌ نه‌یانتوانیوه‌، شوێنێكی ئه‌من و باشتر بۆ كۆچبه‌ره‌كان دابین بكه‌ن.

كۆچبه‌رێك له‌ ناو به‌فردا له‌ سه‌ر سنوری بۆسنا و كرواتیا
كۆچبه‌رێك له‌ ناو به‌فردا له‌ سه‌ر سنوری بۆسنا و كرواتیا
به‌هۆی سه‌رمایه‌كی زۆره‌وه‌، رۆژانه‌ كۆچبه‌ران به‌ ئاگر قاچیان گه‌رم ئه‌كه‌نه‌وه‌
به‌هۆی سه‌رمایه‌كی زۆره‌وه‌، رۆژانه‌ كۆچبه‌ران به‌ ئاگر قاچیان گه‌رم ئه‌كه‌نه‌وه‌
خێمه‌ی مانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له‌ سه‌ر سنوری بۆسنا و كرواتیا
خێمه‌ی مانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له‌ سه‌ر سنوری بۆسنا و كرواتیا
ناو خێمه‌ی كۆچبه‌ران له‌ سه‌ر سنوری بۆسنا و كرواتیا
ناو خێمه‌ی كۆچبه‌ران له‌ سه‌ر سنوری بۆسنا و كرواتیا
كه‌مپی لیپا سه‌ر سنوری بۆسنا و كرواتیا
كه‌مپی لیپا سه‌ر سنوری بۆسنا و كرواتیا
كه‌مپی لیپا سه‌ر سنوری بۆسنا و كرواتیا
كه‌مپی لیپا سه‌ر سنوری بۆسنا و كرواتیا

 

 

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button