
نزیكه‌ی 2.000 كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان، بۆ دووه‌م جار خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجام دا به‌ره‌و كۆنسوڵخانه‌ی توركیا، دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌ردۆغان و كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ڕۆژئاوا له لایه‌ن سوپای توركیاوه.
سه‌ره‌تا به شێوه‌یه‌كی هێمنانه خۆپیشاندانه‌كه به‌ڕێوه چوو به‌ڵام به‌شێكیان له كاتی گه‌یشتنیان به كۆنسوڵخانه‌ی توركیا هه‌وڵیاندا زیاتر نزیك ببنه‌وه له كۆنسوڵخانه‌كه و ئه‌وه‌ش بووه هۆی دروست بوونی گرزی و ئاڵۆزی نێوان خۆپیشانده‌ران.
دوای چه‌ند خوله‌كێك خۆپیشانده‌ره‌كان هێور بوونه‌وه و به‌ره باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكه به‌ره‌وام بوون.
وێنه‌كان, فۆتۆگرافه‌ری Pishti-News: مسته‌فا به‌رزنجی