په‌نابه‌ران

به‌وێنه‌: یه‌ختێك به‌ 72 كۆچبه‌ری كورده‌وه‌ له‌ توركیاوه‌ گه‌یشته‌ ئیتاڵیا

یەختێک بە 72 کۆچبەری کوردەوە گەیشتە ئیتاڵیا
یەختێک بە 72 کۆچبەری کوردەوە لەهەینی ڕابردوە لەناوچەی ئەزمیری تورکیاوە،بەڕێکەوتن بەرەوئیتاڵیا دوای 8هەشت ڕۆژ لەناوئاودا کاتێ نزیک وڵاتی ئیتاڵیا دەبنەوە ماتۆری یەختەکەیان لەکار دەکەوێت ژیانی کۆچبەرەکان دەکەوێتەمەترسیەوە کۆچبەرەکان پەیوەندی بەهێزی دەریاوانی ولاتی ئیتاڵیادەکەن تا رزگاربکرێن خۆشبەختانە هێزی دەریاوانی ئیتاڵیا بەزووترین کات دەگاتە شوێنی ڕوداوەکەو هەمووکۆچبەرەکان ڕزگار دەکات
بەپێی شایەت حالێک کەتایبەت بەپشتی نیوزی ڕاگەیاند
ئەگەر هێزی دەریاوانی ئیتاڵیا بەهانای کۆچبەرەکانەوە نەگەشتایه‌، یەختەکەیان ژێر ئاو دەکەوت و هەموو کوچبەرەکان گیانیان لەدەست دەدا.
لەنێو کۆچبەرەکاندا دووکەس وەک کاپتنی یەختەکە کەبەڕەگەز ڕووسین دەستگیر کران.
لەئێستادا تەواوی کۆچبەرەکان سەلامەتن ولەشاری کرۆتۆنی ئیتاڵیادان.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button