په‌نابه‌ران

به‌وێنه‌: 124 كۆچبه‌ری كورد له‌ دورگه‌یه‌كی یۆنان ده‌ستبه‌سه‌رن

124 كۆچبه‌ری كورد له‌ دورگه‌ی میلۆسی یۆنان ده‌سبه‌سه‌رن

دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و 124 كۆچبه‌ره‌ كورده‌ له‌ پشتی-نیوز بڵاو بۆیه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان سه‌ره‌تا پێی ڕاگه‌یاندین كه‌ كۆچبه‌ره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی له‌و دورگه‌یه‌ ده‌مێننه‌وه‌ تاكو بڕیارێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت.

ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كه‌سوكاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ به‌ هه‌ڵه‌ پێیان ڕاگه‌یاندین كه‌ هه‌موویان دیپۆرت كراونه‌ته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌ پشتبه‌ستن به‌ كه‌سوكاریان پۆستێكمان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موویان به‌ نهێنی و نایاسایی دیپۆرتی توركیا كراونه‌ته‌وه‌.

دواتر په‌یوه‌ندیمان كرد به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان ئه‌وان پێیان گوتین كه‌ له‌ دورگه‌ی میلۆس ماونه‌ته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ شاره‌وانی دورگه‌كه‌ هاوكاریان ده‌كات تاكو شوێنێكیان بۆ دابین بكه‌ن.

دواتر ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌وانه‌ی دیپۆرت كراونه‌ته‌وه‌ سه‌ر به‌ یه‌ختێكی دیكه‌ بوون و ژماره‌یان 21 نه‌فه‌ر بووه‌ و له‌ ئێستادا له‌ توركیان.

به‌ڵام 124 كۆچبه‌ره‌ كورده‌كه‌ له‌ دورگه‌ی میلۆسن و هه‌موویان سه‌لامه‌تن و شاره‌وانی دورگه‌كه‌یش هه‌موو پێداویستیه‌كیان بۆ دابین كردووه‌.

له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی دورگه‌ی میلۆس (Milos Island) هیچ كه‌مپێكی تێدا نیه‌ بۆ په‌نابه‌ران، داوا كراوه‌، وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، به‌ زوترین كات شوێنێكیان له‌ دورگه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ دابین بكات یاخود بگوازرێنه‌وه‌ بۆ شاری ئه‌سینای پایته‌خت یاخود هه‌ر كه‌مپێك بێت، كه‌ بتوانێت خزمه‌تیان بكه‌ن، چونكه‌ له‌ نوێ كۆچبه‌ره‌كاندا ئافره‌ت و منداڵ هه‌یه‌ و یه‌كێك له‌ ئافره‌ته‌كانیش دووگیانه‌.

یه‌خته‌كه‌ به‌ 124 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ به‌ڕێكه‌وت به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڵام به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌، ماتۆڕی یه‌خته‌كه‌ له‌ كار كه‌وت  نزیك دورگه‌ی میلۆس و له‌وێ هه‌موویان دابه‌زین و دواتر پۆلیسی ده‌ریاوانی كۆچبه‌ره‌كانی ده‌ستگیر كرد.

 

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button