کوردستان

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی هه‌ولێر ئاگاداریه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی هاوكاری ده‌رونی و كۆمه‌ڵايه‌تی به‌يانی ئه‌مڕۆ (2018/9/26) له شاری هه ولێر له مه‌ڕاسيمێكدا له به‌ڕێوبه‌رايه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتيژی خێزانی هه‌ولير، هێڵی گه رمی119 ڕاگه‌ياندرا. كه تيايدا ئاماژه به وه كرا ئه م هيله پرؤژه‌يه‌كی گرنگه بۆ ئه و كه‌سانه‌ی ڕوبه‌ڕوی توندوتيژی خيزانی ده‌بنه‌وه له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌م پرۆسه‌يه به هاوكاری رێكخراوی UNFPA ئه‌نجام دراوه و له ريگای ژماره 119ی بێبه‌رامبه‌ری به‌ژداربوانی (كۆڕه‌ك و ئاسيا و زين) ده‌توانن له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر په‌يوه ندی بكه‌ن و داوای هاوكاری كۆمه‌ڵايه‌تی و ده‌رونی و ياسای بكه‌ن.
كورده عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتيژی دژی ژنان رايگه‌ياند، كردنه‌وهی هێڵی 119 هه‌نگاوێكی ديكه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆيه بۆ به‌ده‌مه‌وه‌ جونی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕوبه‌ڕوی توندوتيژی ده‌بنه‌وه
لای خۆشيه‌وه ڕايگه‌ياند ئه‌م هيڵه‌ ته‌نها تايبه‌ت نيه به ژنان به ڵك و بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه ڕوبه‌ڕوی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
لای خؤشيه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆی ڕێكخراوی UNFPA به‌ يه‌كه‌وه كاريان له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه كردووه و ستافی شاره‌زاو ڕاهێنراو كاری تێداده‌كه‌ن و وه‌ڵامی په‌يوه‌نديه‌كان ده‌ده‌نه‌وه
محمد ئه‌حمد
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button