په‌نابه‌ران

به‌ڤیدیۆ: باندێكی قاچاخچی له‌ ئه‌سینا ده‌ستگیر كران

بانده‌كه‌ ئه‌وراقی نایاسایی بۆ په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ران دروست ده‌كرد

 

باندێكی قاچاخچێتی له‌ ئه‌سینا كه‌ ئه‌وراق و پاسپۆرتی ساخته‌یان بۆ په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ران دروست ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ نایاسایی ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی باكوری ئه‌وروپایان بكه‌ن، له‌ لایه‌ن هێزی تایبه‌تی یۆنانه‌وه‌ ده‌ستگیر كران.

هێزی تایبه‌تی یۆنان، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ چه‌ندین ناوچه‌ و خواردنگه‌ی په‌نابه‌ران و چه‌ند شوقه‌یه‌كدا، 18 په‌نابه‌ر ده‌ستگیر كران كه‌ ئه‌وراقی ساخته‌یان دروست ده‌كرد.

به‌تایبه‌تی له‌ 3 ناوچه‌ی جیا جیا له‌ شه‌قامی ئه‌خارنۆن و پاتیسیۆن و ناوچه‌ی كالیسێئا، هێزی تایبه‌تی یۆنان كه‌ زانیاری هه‌بوو، له‌و شوێنانه‌دا پاسپۆرت و ئه‌وراقی ساخته‌ دروست ده‌كرێن 18 په‌نابه‌ر ده‌ستگیر كران (17 سوری و 1 مسڕی).

ئه‌م بانده‌ پێكه‌وه‌ كاریان ده‌كرد بۆ ئاماده‌ كردنی پاسپۆرت و ناسنامه‌ی ساخته‌ و له‌ چه‌ند شوێنێكی سه‌نته‌ری ئێسینادا ده‌یافڕۆشت به‌ په‌نابه‌ران به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌وان كردنیان بۆ وڵاتێكی مه‌به‌ستی باكوری ئه‌وروپا.

له‌ شه‌قامی پاتیسیۆن له‌ ئه‌سینا، له‌ یه‌كێك له‌ شوقه‌كاندا، چه‌ند ئامێرێكی تایبه‌ت دۆزرانه‌وه‌ كه‌ بانده‌كه‌ ئه‌وراقه‌ ساخته‌كانیان پێ دروست ده‌كردن. هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ی مێتاكسورگیۆ، له‌ شوقه‌یه‌كی دیكه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پاسپۆرت و ناسنامه‌ی یۆنانی و ئه‌وروپی و 12 مۆبایل و چه‌ند غرامێكیش ماده‌ی هۆشبه‌ر دۆزرانه‌وه‌.
بڕیار وایه‌ سبه‌ینێ هه‌موو بانده‌كه‌ ڕه‌وانه‌و دادگا بكرێن
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button