په‌نابه‌رانڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: ببینه‌ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر چۆن له‌ ناو بارهه‌ڵگره‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێن

22 كۆچبه‌ری سوری له‌ ناو دوو بارهه‌ڵگری جیاوازدا ده‌ستگیر كران له‌ باكوری قوبروس له‌ نێو خاكی به‌شی توركیا.

به‌ پێی رۆژنامه‌ی Kıbrıs Postası له‌ نێو بارهه‌ڵگرێكدا 10 كۆچبه‌ری سوری خۆیان شاربۆوه‌ و 11 koچبه‌ری سوری دیكه‌یش له‌ نێو بارهه‌ڵگرێكی دیكه‌ دۆزرایانه‌وه‌.

كۆچبه‌ره‌ سوریه‌كان به‌ نیازی ئه‌وه‌ بوون خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ نێو خاكی قوبروسی توركیا و له‌وێ داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكه‌ن.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا كه‌ ده‌ستی ماڵپه‌ری پشتی-نیوز كه‌وتتوه‌، كۆچبه‌ره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی خۆیان خستۆته‌ ناو بارهڵگره‌كان.

 

 

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button