
به‌ریتانیا بڕیاری داوه له داهاتووده ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی به چووپ ڕوو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن، دیپۆرتی فه‌ڕه‌نسایان بكاته‌وه
ئه‌مڕۆ میدیاكانی به‌ریتانیا گرته ڤیدیۆیه‌كیان بڵاو كردۆته‌وه كه مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازانی ده‌ریاوانی به‌ریتانیایه كه نیشانی ده‌دات، چۆن ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی به چووپ له فه‌ڕه‌نساوه ڕوو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن، دیپۆرتیان بكه‌نه‌وه.
وه‌ك له گرتره ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه، هێزی ده‌ریاوانی به‌ریتانیا (Border Force) به ماتۆڕۆ جۆری Jet Ski, ڕێگری له كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن و ناچاریان ده‌كه‌ن، نه‌گه‌نه وشكانی به‌ریتانیا و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خاكی فه‌ڕه‌نسا.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی به‌ریتانیا، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا زیاتر له 14.000 كۆچبه‌ر روویان له‌و وڵاته كردووه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له حكومه‌تی بۆریس جۆنسۆن دروست كردووه.
پریتی پاتێل، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا له ماوه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆچبه‌ران به چووپ ڕوو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن و ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه. پێویسته كارێك بكه‌ین تاكو ئه‌وه‌ی ڕاوه‌ستێنین.
له ده‌قه‌ی 1:32 ئه‌م گرته ڤیدیۆیه ببینه به چ شێوه‌یه‌ك كۆچبه‌ران ناچار ده‌كه‌نه‌وه، ڕوو له فه‌ڕه‌نسا بكه‌ن
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News