ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: به‌ كۆمه‌ڵ هه‌وڵ ده‌درێت كۆچبه‌ر له‌ توركیاوه‌ ڕه‌وانه‌ی خاكی یۆنان بكه‌ن

هێزی سه‌ر سنوری یۆنان ڕێگری كرد له‌ 60  كۆچبه‌ر به‌ نایاسایی داخلی ناو خاكی یۆنان بن

 

سه‌ربازانی سه‌ر سنوری یۆنان ڕێگریان كرد له‌ 60 كۆچبه‌ر به‌ نایاسایی له‌ توركیاوه‌ داخلی ناو خاكی یۆنان بن.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا كه‌ كه‌ناڵێكی یۆنانی بڵاوی كردۆته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌، كاتێك كۆچبه‌ره‌كان خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن له‌ ڕووباری نێوان توركیا و یۆنان بپه‌ڕنه‌وه‌ كه‌سێك به‌ چه‌كه‌وه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ و چاودێریان ده‌كات. ئه‌و كه‌سه‌ش سه‌ربازی توركیایه‌ كه‌ هاوكاری كۆچبه‌ران ده‌كات و ڕێگه‌كانیان پێ نیشانده‌دات چۆن ده‌ربازی ناو خاكی یۆنان بن.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ته‌نها ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، سه‌ربازانی سه‌ر سنوری یۆنان كه‌ چاودێری ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ كامێره‌ و ئامێری تایبه‌ت، بینیان كه‌ نزیكه‌ی 60 كۆچبه‌ر به‌ هاوكاری سه‌ربازێكی توركیه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ ڕووباره‌كه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ ئه‌مبه‌ری خاكی یۆنانه‌وه‌، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ بكه‌ن، ڕێگریان لێكردن و نه‌یان هێشت داخلی ناو خاكی یۆنان بن.

به‌ر پرسی سه‌ربازانی سه‌ر سنوری یۆنان ڕایگه‌یاند كه‌ نزیكه‌ی 1.000 سه‌ربازی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كرێن چونكه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر سنوری نێوان توركیا و یۆنان هه‌ن كه‌ ته‌لبه‌ن نه‌كراون و زۆربه‌ی قاچاخچیه‌كان له‌و ڕێگانه‌وه‌ كۆچبه‌ره‌كان به‌ نایاسایی داخلی ناو خاكی یۆنان ده‌كه‌ن. ئێمه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ له‌ داهاتوودا سنوره‌كانمان زۆر به‌هێزتریش ده‌كه‌ین.

گرته‌ ڤیدیۆكه‌ لێره‌ ببینه‌:

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button