
هه‌زاران كۆچبه و په‌نابه‌ر له سه‌ر سنوره‌كانی توركیا و یۆنان گیریان خواردووه و به نیازن سنوری یۆنان ببه‌زێنن
زیاتر له 5.00. كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له ئێستادا له سه‌ر سنوره‌كانی توركیا و یۆنان هه‌ن و حكومه‌تی توركیا و له شار و شارۆچكه‌كان به پاس و ته‌كسی كۆچبه‌ران بۆ سه‌ر سنور ده‌گوازنه‌وه.
وه‌ك له چه‌ند ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وتووه، له ئێدیرنێ بۆ ناوچه‌ی ئیپسه‌ڵا، توركیا ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی به‌كار هێناوه تاكو جه‌خت بكات له یۆنان و كۆچبه‌ران سنوره‌كان بشكێنن.
له به‌رامبه‌ردا حومه‌تی یۆنان ئه‌مڕۆ بریاری دا و ژماره‌یه‌كی زۆری پۆلیس و هێزی ئه‌منی له ئه‌سینا و شاری ساڵۆنیك ناردووه بۆ سه‌ر سنوری یۆنان تاكو به هیچ شه‌وه‌یه‌ك ڕێگه نه‌ده‌ن به كۆچبه‌ران داخلی ناو خاكی یۆنان بن.
وه‌ك له میدیاكانی یۆنان باس ده‌كرێت، توركیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری كۆچبه‌ران ده‌كات له سه‌ر سنوره‌كان زیاد بكه‌ن تاك بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ختێكی به‌هێز له سه‌ر سنوره‌كان دروست ببێت.
توركیا هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی سنوری یۆنان ده‌دات
به پێی چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌ك و شایه‌تحاڵه‌كان، شه‌وی ڕابردوو هێزی سه‌ربازی توركیا هه‌وڵیاندا ته‌لبه‌نه‌كانی یۆنان بشكێنن تاكو ڕێگه بۆ كۆچبه‌ران بكه‌نه‌وه و له‌و ده‌روازانه ده‌ربازی ناو خاكی یۆنان بن. میدیاكانی یۆنان ده‌ڵێت، توركیا نه‌كته‌نها ڕێز له ڕێكه‌وتنی ئه‌وروپا و توركیا ناكات كه ساڵی 2016 واژووی كرد به‌ڵكو كاری نایاساییش به‌رامبه‌ر وڵاتی یۆنان ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 17:50 ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر ته‌لبه‌نی سه‌ر سنوری یۆنانیان شكاند به‌ڵام به‌په‌له هێز و پۆلیسی یۆنان ڕێگریان لێ‌كردن و ڕێگه‌یان پێنه‌دان داخلی ناو خاكی یۆنان بن.
گرته ڤیدیۆكان:
https://www.youtube.com/watch?time_continue=36&v=emrKsC6r2aM
https://www.youtube.com/watch?time_continue=1&v=wqt08QTTdX4
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News