
به‌هۆی هه‌واڵێكه‌وه سه‌دان كۆچبه‌ری ئه‌فغانی له ئیستانبوڵه‌وه ڕوویان له ناوچه‌ی ئێدیرنه كردووه
به هۆی چه‌ن زانیاریه‌ك كه له تۆڕه‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی توركیا بڵاو بوونه‌وه، سه‌دان كۆچبه‌ری ئه‌فغانی له شاری ئیستانبوڵه‌وه ڕوویان له ناوچه‌ی ئێدیرنێ كرد.
كۆچبه‌ره ئه‌فغانیه‌كان له ڕاپۆرتێكدا بۆ كه‌ناڵێكی توركیا ده‌ڵێت، له تۆڕه‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بڵاو بۆته‌وه كه گوایه یۆنان له 28/8/2021 دا تا 31/08/2021 سنووره‌كانی خۆی بۆ كۆچبه‌رانی ئه‌فغانی ده‌كاته‌وه. ئێمه‌ش بۆیه لێره‌ین، هاتووین له چاوه‌ڕوانیداین تا 31/8, به‌شكم یۆنان سنووره‌كانمان بۆ بكاته‌وه.
Yunanistan'ın sınır kapısını açtığı söylentisini duyan Afgan göçmenler Edirne'ye akın etti https://t.co/QSaHH3n5e8 pic.twitter.com/CAO3MYfKbX
— Haberler.com (@Haberler) August 28, 2021
كۆچبه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌فغانی ده‌ڵێت:
«هه‌واڵێك بڵاو بۆته‌وه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ده‌ڵێن 28 تا 31 ئه‌م مانگه سنوره‌كان بۆ ئه‌فغانیه‌كان ده‌كرێنه‌وه و ئێستاش ئێمه لێره‌ین و سنوره‌كان نه‌كراونه‌ته‌وه. چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌ین هه‌تا ڕۆژی 31/8.»
«هاتم بۆ ئێره له به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك پێیان وتین یۆنان سنوره‌كانی خۆی كردۆته‌وه. ئه‌مه‌وێت له یۆنانه‌وه بڕۆم بۆ باكوری ئه‌وروپا»
له پرسیاری ئه‌وه‌دا كێ به ئێوه‌ی گوت سنوره‌كان ده‌كرێنه‌وه، كۆچبه‌ره ئه‌فغانیه‌كان ده‌ڵێن:
«زۆر كه‌س. له ناو ئینته‌ر زۆر باس ده‌كرێت. ئه‌ڵێن 28 تا 31 سنوره‌كان ده‌كرێنه‌وه. تا ئه‌و ڕۆژه لێره چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌ین.»
میدیاكانی یۆنان ده‌ڵێن، توركیا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی پروپه‌گانده‌وه كۆچبه‌ری ئه‌فغانی له سه‌ر سنوره‌كانی یۆنان كۆبكاته‌وه و رووداوه‌كانی پار ساڵی 2020 دووباره بكاته‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News