
لەئەسینا پایەتەختی یونان لەکافتریایەکدا، دوای ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر توشی ده‌مه‌قاڵی بوون نێوان خۆیان، پۆلیسی ئه‌سینا چەند پەنابەرێکی دەستگیر کرد بەهۆکاری نەبوونی ئەوراقی ڕەسمی و پاشان ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی ئۆمۆنیایان كرد.
یەکێك له لەپەنابەرەکان بەهۆی خواردنەوەی کحۆڵی زۆرەوە، له شه‌قامه‌كه‌دا كه‌وتوبوو و نه‌یده‌توانی به‌ڕێ بكه‌وێت هه‌ر بۆیه پۆلیسه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێت مه‌ترسی هاتوچۆی هاوڵه‌تیه یۆنانیه‌كان، ئامبوڵانسیان بانگ كرد تاكو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌سیان بكه‌ن تاكو هۆشی دێته‌وه.
له ئێستادا هه‌ر په‌نابه‌رێك له سه‌نته‌ری ئه‌سینا یاخود هه‌ر ناوچه‌یه‌كی یۆنان، ئه‌وراقی ڕه‌سمی پێنه‌بێت، ده‌ستگریی ده‌كه‌ن و دوای لێكۆڵینه‌وه ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له كه‌مپه داخراوه‌كانی ده‌كه‌ن.
هه‌ورامان خالید
Pishti-News