
دوای ئه‌وه‌ی له شه‌وی ڕابردوو كه‌مپی مۆریا له دورگه‌ی لێسڤۆس ئاگری گرت ، به‌شێكی زۆر له په‌نابه‌ره‌كان كه‌مپه‌كه‌یان چۆڵ كرد و له سه‌ر شه‌قامه‌كان نوستن.
به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، شه‌وی ڕابردوو نزیكه‌ی 4.000 بۆ 5.000 په‌نابه‌ری كه‌مپی مۆریا، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌واوی كه‌مپه‌كه له كه‌ره‌نتینه بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی 35 تووشبووی كۆرۆنای تێدا بوو، به كۆمه‌ڵ كه‌مپه‌كه‌یان چۆڵ كرد و ئاگریان تێدابه‌ردا.
وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان ئه‌مڕۆ له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی 35 تووشبووی كۆرۆنا له نێو كه‌مپه‌كه تۆمار كران، كه‌مپی مۆریامان داخست و كه‌ره‌نتینه مان كردن، تاكو ته‌واوی كه‌مپه‌كه پشكنین بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین كه هیچ كه‌سێكی دیكه تووشی كۆرۆنا نه‌بووه، بۆ پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی په‌نابه‌ره‌كان. به‌ڵام دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌شێك له په‌نابه‌ره‌كان ڕازی نه‌بوون كه‌ره‌نتینه بكرێن و پشكنینی كۆرۆنایه‌ن بۆ بكرێت، بۆیه ڕووبه‌ڕووی پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان بوونه‌وه و ئاگر كه‌وته كه‌مپه‌كه‌وه…
له هه‌مان كاتدا، شاره‌وانی دورگه‌ی لێسڤۆس ده‌ڵێت، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه چه‌ند كه‌سێك به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه گیانی له ده‌ستدا بێت چونكه به‌شێكی زۆری كه‌مپه‌كه سوتاوه، خێمه و كابینه‌ی په‌نابه‌ره‌كانیش ئاگریان گرتووه.
له ئێستادا زیاتر له 12.000 په‌نابه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپی مۆریان له سه‌ر شه‌قامه‌كه‌دان و پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان چاودێریان ده‌كه‌ن.
زۆرینه‌ی په‌نابه‌ره‌كان ئه‌فغانی بوون، ویستیان بگه‌نه ناو شاری میتیلینی به‌ڵام پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌یان لێگرتن.
ئێستا به‌شێكی زۆری كه‌مپه‌كه و كابینه و خێمه‌ی په‌نابه‌ره‌كان سوتاوه و په‌نابه‌ره‌كان له سه‌ر شه‌قامدا ماونه‌ته‌وه…
ساته‌وه‌ختی ئاگر كه‌وتنی كه‌مپی مۆریا لێره ببینه:
له‌م گرته ڤیدیۆیه‌دا ببینه ناو كه‌مپی مۆریا و كابینه و خێمه‌كانی په‌نابه‌ره‌كان سوتاون.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News