
هێزی ده‌ریاوانی یۆنان به نیاز بوو هه‌موو كۆچبه‌ره كورده‌كان به نایاسایی و نهێنی دیپۆرتی توركیا بكاته‌وه
له به‌یانی ڕۆژی شه‌مه‌وه یه‌ختێك به 70 كۆچبه‌ری كورده‌وه نزیك دورگه‌ی كیتیرا (Kythira) له لایه هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه ده‌ستگیر كران، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌یانامه‌یه‌كی بڵاو نه‌كرده‌وه كه گوایه ئه‌وان ده‌ستگیر كراون. به نیاز بوون، ده‌ستگیر كردنی كۆچبه‌ره‌كان به نهێنی بمێنه‌ته‌وه.
كۆچبه‌ره كورده‌كان له لایه‌ن هاوڵاتی یۆنانی ئه‌و دورگه‌یه بینرابوون كاتێك هێزی ده‌ریاوانی ئه‌وانی ده‌ستگیر كردبوو له ناوچه‌یه‌كی نهێنی دورگه‌كه‌دا و گرته ڤیدیۆكه‌ش له میدیا ناوخۆیه‌كانی ئه‌و دورگه‌یه بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی كه هاوڵاتیه‌كی یۆنانی تۆماری كردووه له دورگه‌ی كیتیتا كه ده‌بینێت، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری ده‌ستگیر كردووه
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان ده‌یگوت ”به‌ڵێ دوو یه‌ختمان له به‌دواداچووندان به‌ڵام هیچ زانیاریه‌كی نوێ نیه تا ئێستا” . دواتر ڕێكخراوی یۆنانی به ناوی Greek Helsinki Monitor ، له ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه په‌یوه‌ندی كرد به هه‌موو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه ئه‌وان ئاگادارن له بوونی نزیكه‌ی 70 كۆچبه‌ری كورد له دورگه‌ی كریتی و ده‌یانه‌وێت داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن . پێویسته پرۆسه‌ی یاساییان بۆ ئه‌نجام بدرێت.
كاتژمێڕ 11:00 به‌یانی ده‌ستگیر كران
كۆچبه‌ره كورده‌كان له كاتژمێر 11:00 به‌یانیه‌وه ده‌ستگیر كرابوون به‌ڵام هێزی ده‌ریاوانی یۆنان به نیاز بوو، كه‌س به ڕووداوه‌كه نه‌زانێت و به شێوه‌یه‌كی نهێنی و نایسایی دیپۆرتی توركیایان بكه‌نه‌وه. به‌ڵام هاوڵاتیانی ئه‌و دورگه‌یه وێنه و ڤیدیۆی كۆچبه‌ره كورده‌كانیان تۆمار كردبوو و ڕه‌وانه‌ی میدیای ناوخۆیه‌كانی دورگه‌كه‌یان ده‌كرد و ئه‌وانیش بڵاویان ده‌كرده‌وه و ده‌یان گوت كه 70 كۆچبه‌ر له دورگه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه و بۆچی تا ئێستا هێزی ده‌ریاوانی یۆنان هیچ ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو نه‌كردۆته‌وه؟
ئه‌مه وێنه‌یه‌كی هه‌موو كۆچبه‌ره كورده‌كانه كه له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه شاردرابوون تاكو كه‌س نه‌یانبینێت، به‌ڵام وێنه‌كه له لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی یۆنانی دانیشتووی ئه‌و دورگه‌یه، گیراوه و له میدیاكانی یۆنانیش بڵاو بۆته‌وه.

دواتر دره‌نگانی شه‌وی شه‌ممه هێزی ده‌ریاوانی یۆنان په‌نابه‌ره‌كانی خسته ناو یه‌ختێكه‌وه هه‌مووانی بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.
به‌ڤیدیۆ: ساته وه‌ختی ده‌ستگیر كردنی 70 كۆچبه‌ری كورد
وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان كاتژمێر 5:30 به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه و كاتژمێڕ 07:00 به‌یانی هه‌مان ڕۆژ، تاكو زانیاری فه‌رمی وه‌ربگرین له سه‌ر ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه چیان به‌سه‌ردا دێت وچیان لێده‌كه‌ن. له وه‌ڵامدا پێیان گوتین كه هیچ زانیاریه‌كیان نیه له سه‌ر ده‌ستگیر كردنی 70 كۆچبه‌ری كورد له دورگه‌ی كیتیرا. ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان به فه‌رمی ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه له هیچ ڕووداوێكی وا.
ئه‌مه جێگه‌ی پرسیار دروست ده‌كات، چونكه تاكو وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان به فه‌رمی به‌یانامه بڵاو نه‌كاته‌وه له سه‌ر ده‌ستگیر كردنی 70 كۆچبه‌ره كورده‌كه، هه‌میشه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره دیپۆرت بكرێنه‌وه.
له ئێستادا له چاوێروانی ئه‌وه‌داین وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان ده‌ستگیر كردنی كۆچبه‌ره كورده‌كان ئاشكرا بكات. ڕووداوه‌كه له زۆربه‌ی میدیاكانی یۆنان بڵاو بۆته‌وه و بۆیه بۆ حكومه‌تی یۆنان ئاسان نیه به نهێنی دیپۆرتیان باته‌وه چونكه به خراپی له یه‌كێتی ئه‌وروپادا له سه‌ریان ده‌كه‌وێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News