ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیر كردنی كۆچبه‌ران له‌ سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا له‌ لایه‌ن جوتیاران

ژماره‌یه‌ك جوتیاری یۆنان كه‌ به‌ تراكتۆره‌كانیان سنوره‌كانی یۆنان ده‌پارێزن، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ریان ده‌ستگیر كرد

 

شه‌و ڕابردوو جوتیاره‌ یۆنانیه‌كان كه‌ به‌ تراكتۆره‌كانیان سنوره‌كانی یۆنان ده‌پارێزن و ڕێگری له‌ كۆچبه‌ران دكه‌نه‌ داخلی ناو خاكی یۆنان بن، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ریان ده‌ستگیر كرد و دواتر ڕاده‌ستی پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كرد.

وه‌ل له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێك له‌ گه‌ڵ جوتیاره‌كان چه‌كی A3G3 پێیه‌ و سه‌ربازی یۆنانیه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ جوتیارن و چه‌كی تاپڕیان پێیا و به‌ كۆچبه‌ران ده‌ڵێن ده‌ستان  به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و یه‌كێكی دیكه‌یش ده‌ڵێت ئێستا پۆلیس بانگ ئه‌كه‌م.

جوتیاران هه‌موو شه‌وێك به‌ تراكتۆره‌كانیان چاودێری سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا ده‌كه‌ن و شوێنه‌ تاریكه‌كان به‌ تراكتۆره‌كانیان ڕوناك ده‌كه‌نه‌وه‌. یه‌كێك له‌ جوتیاره‌كان هه‌ستی به‌وه‌ كرد كه‌ جموجۆڵێك هه‌یه‌ له‌ ناو دارستانه‌كه‌دا كه‌ نزیكه‌ له‌ ڕوباری نێوان یۆنان و توركیا. كاتێك نزیكی ناوچه‌كه‌ ده‌بنه‌وه‌ ده‌بینن كه‌ كۆچبه‌ری نایاسایین كه‌ تازه‌ په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ بۆ ناو خاكی یۆنان.

له‌ چه‌ند ڕۆژی |ڕابردوو له‌ ماڵپه‌ڕ و په‌یجی پشتی-نیوز باسمان له‌وه‌ كرد كه‌ یه‌كێتی جوتیارانی شاری ئه‌ڵێكساندروپۆلی ڕایانگه‌یان كه‌ له‌ ئاماده‌باشیدا ده‌بن بۆ هاوكاری كردنی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سه‌ر سنور بۆ پاراستنی خاك و نیشتیمانی یۆنان.

گرته‌ ڤیدیۆكه‌:

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button