ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: ساته‌وه‌ختی ڕووداوی هێرشی په‌نابه‌ره‌ ئە‌‌ڤغانیه‌كان له‌ ئه‌سینا ببینه‌

 

كاتژمێر 12:30 نیوه‌ڕۆ له‌ شه‌قامی مێناندرو (نزیك ماركێتی ئوم كه‌لسۆم) نزیكه‌ی 30 كۆچبه‌ر به‌ چه‌قۆ و ئاسن و ده‌مانچه‌ په‌لاماری ژماره‌یه‌ك ئه‌فغانییان دا ، له‌ هێرشه‌كه‌دا ئه‌فغانیه‌كی ته‌مه‌ن 30 ساڵ كوژرا.
به‌ پێی شایه‌تحاڵه‌كان كه‌ نزیكی ڕووداوه‌كه‌ بوون، به‌ میدیا یۆنانیه‌كانیان ڕاگه‌یاند كه‌ 30 پاكستانی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئه‌ڤغانی دیكه‌ كه‌ له‌و شه‌قامه‌دا پاكه‌تی جگه‌ره‌ی ساخته‌ی ده‌فڕۆشت به‌ نایاسایی، چونكه‌ لێیان داوا ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پاكه‌تی جگه‌ره‌ بفڕۆشێت پێویسته‌ هه‌فتانه‌ 2.000 بۆ 3.000 یۆرۆ بداته‌ ئه‌و بانده‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیان پارێزێت.
شایه‌تحاڵێكی دیكه‌ ئاشكرای كرد: ئه‌ڤغانیه‌كه‌ پاره‌ی نه‌بوو بیداته‌ بانده‌كه‌ بۆیه‌ هاتن بیكوژن.

به‌ پێی ڕاگه‌یاندراوی پۆلیسی ئه‌سینا، 10 ئه‌فغانی دیكه‌ بریندار كراون یه‌كێكیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئێڤاگێلیسمۆسه‌ و تاندروستی ناجێگیره‌. زیاتر له‌ 10 قاوانی فیشه‌ك له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا دزۆراونه‌ته‌وه‌. تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌ هێرشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر نه‌كراون. پۆلیس ده‌ڵێت كه‌ ئه‌مه‌ باندێكه‌، هه‌ر كه‌سێك پاره‌یان پێنه‌دات، ده‌یكوژن.
ته‌نها له‌ نێو ساڵێكدا ئه‌مه‌ سێیه‌م جاره‌ ئه‌ڤغانی له‌و شه‌قامه‌دا بكوژرێت.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌: ژماره‌یه‌ك پاكستانی به‌ ئاسن و دارعه‌سا و ده‌مانچه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئه‌فغانی دیكه‌ و له‌ ڕووداوه‌كه‌دا یه‌كێكیان ده‌كوژن و زیاتر له‌ 10 كه‌سی دیكه‌یش بریندار ده‌كه‌ن.

 

 

ده‌ریا جه‌مال (Darya Jamal)

په‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button