ساته‌وه‌ختی ژێر ئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك به زیاتر له 70 كۆچبه‌ره‌وه له ده‌ریای ناوڕاستدا
دایكێكی ئه‌فریقی كه به‌له‌مه‌كه‌یان ژێر ئاوكه‌وتووه له ده‌ریای ناوڕاست و منداڵه ته‌مه‌ن 6 مانگیه‌كه‌ی له گه‌ڵ نه‌ماوه و هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت:
كوا منداڵه‌كه‌م؟ منداڵه‌كه‌م لێ وه‌نبووه، منداڵه‌كه‌م بدزۆنه‌وه، منداڵه‌كه‌م بدزۆنه‌وه.
Escuchad el sonido del naufragio que vivimos ayer.
El grito desesperado de una madre en busca de su bebé de 6 meses de vida, en medio del caos.
Le recuperamos del mar en parada respiratoria,remontó, pero horas más tarde su pequeño cuerpo no resistió.
Ella es la madre de Joseph💔 pic.twitter.com/mYzXLq1jxi— Open Arms (@openarms_fund) November 12, 2020
ڕووداوه‌كه ئه‌مڕۆ نزیك ئاوی دورگه‌ی لامبێدوزای ڕوویدا له باشوری ئیتاڵیا، كاتێك به‌له‌مێك به زیاتر به 70 كۆچبه‌ره‌وه ویستیان له باكوری ئه‌فریقاوه بگه‌نه ئیتاڵیا به‌ڵام به‌هۆكارێكی نادیاره‌وه به‌له‌مه‌كه‌یان ژێر ئاوكه‌وت و هه‌موو كۆچبه‌ره ئه‌رفیقیه‌كان كه‌وتنه ناو ئاوه‌كه‌وه.
به‌په‌له ڕێكخراوی Open Arms، كه تاكه ڕێكخراوه له ده‌ریای ناوڕاستدا كۆچبه‌ران ڕزگار ده‌كات، گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌كه و توانی به‌شێكی زۆریان ڕزگار بكات. له نێو كۆچبه‌ره‌كاندا به‌شێكی زۆریان ئافره‌ت و منداڵن.
له ئێستادا هێزی ده‌ریاوانی ماڵتا و ئیتاڵیاش گه‌یشتۆته شوێنی ڕووداوه‌كه
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 900 كۆچبه‌ر له ده‌ریای ناوڕاستدا خنكاون.
كۆچبه‌رانی وڵاته ئه‌فریویه‌كان به‌هۆی شه‌ڕ و ئاژاوه و ناخۆشی له وڵاته‌كانیاندا، هێشتا ئه‌م ڕێگا مه‌ترسیه ده‌گرنه به‌ر بۆ ژیانێكی ئاسوده‌تر به‌ڵام زۆربه‌ی كاته‌كان له ده‌ریای ناوڕاستدا ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News