
سوپای توركیا هاوكاری كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌كات، بگه‌نه سه‌ر سنوره‌كان، تاكو به نایاسایی بگه‌نه خاكی یۆنان
ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری نایاسایی نزیك بوونه‌ته‌وه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌دیرنێی توركیا و ده‌یانه‌وێت به نایاسایی سنوره‌كان ببه‌زێنن و بگه‌نه خاكی یۆنان.
دوو وێنه بڵاو كراونه‌ته‌وه له سۆشیال میدیا كه تێیدا ده‌ركه‌وتوون ، ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی توركیا ڕێگری ناكات له كۆچبه‌ری نایاسایی و له پێش چاوی ئه‌واندا كۆچبه‌ره‌كان سنوره‌كان ده‌به‌زێنن و ئه‌وانیش سنوره‌كان ناپارێزن.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوزدا () باسی ئه‌وه‌مان كرد كه جموجۆڵی كۆچبه‌ران نزیك خاڵه سنوریه‌كان توركیا و یۆنان بینراوه و جێگری وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنانیش ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌ردۆغان دووباره سنوره‌كانی به ڕووی كۆچبه‌ران بكاته‌وه.
له هه‌مانكاتدا، حكومه‌تی یۆنان ئه‌وه ئاشكرا كردووه كه ماوه‌یه‌كه ژماره‌ی كۆچبه‌ر زیادیان كردووه و نزیكی سه‌رس سنوره‌كانی توركیا بوون و سه‌ربازه توركیه‌كان چاوپۆشیان لێ ده‌كه‌ن، له هه‌ندێك كاتیش‌دا ڕێگه نیشانده‌ری ئه‌وانن.
ئه‌م دوو وێنه له لایه‌ن كه‌ناڵی یۆنانی Star بڵاوبوونه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه كه توركیا به ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی، كۆچبه‌ران نزیكی خاڵه سنوریه‌كانی توركیا و یۆنان ده‌كه‌نه‌وه و چاوپۆشیان لێده‌كات، تاكو به نایاسایی سنوره‌كان ببه‌زێنن و بگه‌نه خاكی یۆنان.
له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی یۆنان 400 سه‌ربازی نوێی ناردووه بۆ سه‌ر سنوره‌كانی وشكانی له گه‌ڵ توركیا و كامێره‌ی تایبه‌تی له چه‌ند خاڵێكدا داناوه، به شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی چاودێری خاڵه سنوریه‌كان ده‌كه‌ن تاكو ڕێگری بكه‌ن له كۆچی نایاسایی و له ئه‌گه‌ری دروست بوونی لێشاوێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
لێره گرته ڤیدیۆكه ببینن:
https://www.youtube.com/watch?v=ukFXqwv5eX8