
فرۆكه‌یه‌كی ئوكرانی Boeing 737 به 180 نه‌فه‌ره‌وه دوای ئه‌وه‌ی له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێكه‌وت به‌ره‌و كیێڤ پایته‌ختی ئوكرانیا، دوای چه‌ند خوله‌كێك كه‌وته خواره‌وه.
فرۆكه‌كه له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیت ئیمام خۆمه‌ینی به‌ڕێ كه‌وت به‌ره‌و كیێڤ پایته‌ختی ئوكرانیا به‌ڵام دوای نزیك 4 ده‌قه له ئاسماندا فرۆك ئوكرانیه‌كه كه‌وته خواره‌وه. وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه، كاتێك فرۆكه‌كه له ئاسماندایه ئاگر ده‌گرێت و ده‌كه‌وێته خواره‌وه. هه‌ر 180 نه‌فه‌ره‌كه و كارمه‌نده‌كانی فرۆكه‌كه‌یش گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی میدیاكانی ئێرانه‌وه ده‌گوترێت كه فرۆكه ئوكرانیه‌كه كه‌وته خواره‌وه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكیه‌وه به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به تایبه‌تی باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئێران له پشتی ئه‌م كاره بێت.
ساته‌وه‌ختی كه‌وتنی فرۆكه‌كه
It didn't go far. Ukrainian #Boeing737 crashes right after take off from #Tehran. Eerie to watch its final movements on Flight Radar.
#PS752 #Ukraine #Iranhttps://t.co/uTVnDi1It5 pic.twitter.com/Pc8FLAu6E8— Ejder Memis (@_sHx_) January 8, 2020
پشتیوان جاف – Pishtiwan Jaf
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News