ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: له‌ باكوری یۆنان په‌نابه‌رێكی جه‌زایری له‌ به‌رده‌م هاوڵاتیان به‌چه‌قۆ كه‌سێك ده‌كوژێت

شۆك: په‌نابه‌رێكی جه‌زایری له‌ شاری ساڵۆنیكی باكوری یۆنان له‌ به‌رده‌م هاوڵاتیانی ئه‌و شاره‌دا كه‌سێك به‌ چه‌قۆ ده‌كوژێت

 

جه‌زایریه‌كی ته‌مه‌ن 24 ساڵ له‌ شاری ساڵۆنیكی له‌ سه‌ر هۆكارێك نادیار له‌ به‌رده‌م هاوڵاتیانی یۆنانی كه‌ ك نزیكیان بوون، به‌ چه‌قۆ هێرشی كرده‌ سه‌ری و كوشتی.

ڕوواوه‌كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕوویدا له‌ شاری ساڵۆنیك، كاتێك كه‌ هاوڵاتیانی یۆنانی له‌ كافتریه‌كاندا بوون، له‌ ناكاو جه‌زایریه‌ك به‌ چه‌قۆ هێرشی ده‌كرده‌ سه‌ر جه‌زایریه‌كی دیكه‌. یۆنانیه‌كان هه‌رچه‌نده‌ هاواریان ده‌كرد، هێرش نه‌كاته‌ سه‌ری به‌ڵام جه‌زایریه‌كه‌ به‌ چه‌ند چه‌قۆیه‌ك هێرشی كرده‌ سه‌ری و یه‌كێك له‌ چه‌قۆكان به‌ر دڵی كه‌وت. كاتێك پۆلیس گه‌یشته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، بكوژه‌كه‌ چه‌قۆكه‌ی فڕێدا و ده‌ستگیر كرا.

به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ی ئامبوڵانس بگاته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، گیانی له‌ ده‌ستدا.

بكوژه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م دادگادا گوتی كه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرش بكاته‌ سه‌ری، ئه‌وی دیكه‌ به‌ مه‌قه‌س ویستی لێ بدات و ئه‌میش به‌رگری له‌ خۆی كرد.

هه‌روه‌ها گوتیشی ، كه‌ ئه‌وی دیكه‌ جوێنی پێی دابوو و له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به‌ پیاو بوونی خۆی كردبوو بۆیه‌ تووشی ده‌مه‌قاڵى بوون. ئه‌و دیكه‌ ویستی به‌ چه‌قۆ بیكوژێت به‌ڵام ئه‌م به‌ چه‌قۆ به‌رگری له‌ خۆی كرد و مه‌به‌ستی نه‌بوو بیكوژێت.

ساته‌وه‌ختی ڕووداوه‌كه‌ ببینه‌:

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button