
به‌ڤیدیۆ: ماڵی كوردێك له كه‌مپێكی یۆنان‌دا ئاگری گرت
كه‌مێك به‌ر له ئێستا ماڵی كوردێك له كه‌مپی سیڤا له باكوری ئه‌سینا ئاگری گرت
به پێی زانیاریه‌كان كه تایبه‌ت ده‌ستی مه‌ڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتون، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 21:00 به‌هۆكارێكی نادیاره‌وه ماڵی خێزانی كورده‌ك له‌و كه‌مپه ئاگری گرت له ڕووداوه‌كه‌دا منداڵێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵ سوتا و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستدا.
شایه‌تحاڵێك كه نزیكی ڕووداوه‌كه بوو به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند، باوكی منداڵه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌دا بوو، دایك و دوو كوڕ و سێ كچه‌كه‌ی له نێو ماڵه‌كه‌دا بوون، له ناكاودا، گوێبیستی هاوار بووین و بینیمان كه ماڵی خێزانه كورده‌كه ئاگری گرتووه. ئاگره‌كه زۆر به‌هێز بوو، نه‌مان توانی كۆنترۆڵی بكه‌ین، دایكی منداڵه‌كان توانی له گه‌ڵ كوڕێك و سێ كچه‌كه‌ی ڕوو له ده‌ره‌وه بكات به‌ڵام نه‌یزانی كه منداڵێكی له خانوه‌كه‌دا به‌جێ هێشت. به‌داخه‌وه دوای یه‌ك كاتژمێر خۆمان منداڵه‌كه‌مان هێنایه ده‌ره‌وه به‌ڵام گیانی له ده‌ست دابوو.