ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: هه‌وڵی خۆكوسثن له‌ كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له‌ وڵاتی قوبروس

په‌نابه‌رێك له‌ كه‌مپی پورنارا له‌ وڵاتی قوبروس هه‌وڵى خۆ كوشتنی دا

 

به‌هۆی بارودۆخی خراپی ژیانی په‌نابه‌رانی وڵاتی قوبروس، په‌نابه‌رێكی ئه‌فریقی نایجیری، هه‌وڵى خۆكوشتنی دا، به‌ڵام به‌رپرسانی ناو كه‌مپی پورنارا، ڕزگاریان كرد.

په‌نابه‌رێكی كورد كه‌ نزیكه‌ی 2 ساڵه‌ له‌ وڵاتی قوبروس داوای مافی په‌نابه‌ری كردووه‌، تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوز ڕاگه‌یاند، كه‌ حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌كان به‌ پێی پێویست هاوكاری په‌نابه‌ران ناكه‌ن و وه‌ك ئاژه‌ڵ مامه‌ڵه‌یان له‌ گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ژیان و گوزه‌رانی نێو كه‌مپه‌كان زۆر خراپه‌، حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ڵامی كه‌س ناده‌نه‌وه‌ و ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان بێ ده‌سه‌ڵاتن، هیچ كار ئاسانی بۆ په‌نابه‌ره‌كان ناكه‌ن. كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی، په‌نابه‌ران له‌ تاو بێزاریه‌ هه‌وڵی خۆكوشتن بده‌ن.

خزمه‌ت گوزاریه‌كانی ناو كه‌مپی پورنارا زۆر كه‌من، ته‌نانه‌ت هیچ شتێكی سه‌ره‌تایی بۆ په‌نابه‌ره‌كان دابین ناكرێت تاكو تێیدا بژین. هه‌ندێكیان ده‌ڵێن، چه‌ند مانگێكدا جل و به‌رگم پێ نه‌دراوه‌ و ڕۆژانه‌ هه‌مان جل و به‌رگ له‌ به‌ر ئه‌كه‌م.

ڕۆژانه‌ ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی له‌و كه‌مپه‌ زیاد ده‌كات،به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی وڵاتی قوبروس كار ئاسانی بۆ په‌نابه‌ره‌كان ناكات و خزمه‌تیان ناكات، هه‌ر بۆیه‌ له‌ نێو ئه‌و كه‌مپه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر گیر ئه‌خۆن.

زیاتر له‌ 1.300 په‌نابه‌ر له‌ نێو كه‌مپی پورنارا ده‌ژین كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شاری نیكۆسیا، پایته‌ختی وڵاتی قوبروس

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button