
له گرته ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وتووه كه هێزی ده‌ریاوانی توركیا هاوكاری كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن به به‌له‌م بگه‌نه ناو خاكی یۆنان له ده‌ریایی ئیجه‌دا به‌ڵام دوای گه‌یشتنی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان، كۆچبه‌ره‌كانیان ڕاگرت له خاكی توركیا
ئه‌مڕۆ هێزی ده‌ریاوانی توركیا هه‌وڵی دا به‌له‌مێك به ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ره‌وه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا بگه‌یه‌نێته ناو ئاوی یۆنان‌دا به‌ڵام له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه ڕێگریان لێكرا.
به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان توركیا و یۆنان واژوو كراوه، هه‌ر كاتێك به‌له‌مێك به كۆچبه‌ره‌وه له ناو ئاوی توركیا ده‌بینرێت، پێویسته هێزی ده‌ریاوانی توركیا ده‌ستگیریان بكات و دووباره ڕه‌وانه‌ی توركیایان بكاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئه‌مڕۆ باسی ئه‌و ڕووداوه‌ی كردوو و ڕایگه‌یاند:
دوای ئه‌وه‌ی كه به‌له‌مێك به ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه بینرا له ئاوی توركیادا له ده‌ریای ئیجه، ئێمه هه‌وڵێكی زۆرمان دا و په‌یهوه‌ندیمان كرد به هێزی ده‌ریاوانی توركیا، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كۆچبه‌ره‌كان بگه‌نه ناو ئاوی یۆنان‌دا. دواجار، به‌ره‌و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزی ده‌ریاوانی توركیا گه‌یشته شوێنی كۆچبه‌ره‌كان و ئه‌وانی كۆ كرده‌وه و ڕه‌وانه‌ی توركیایان كرده‌وه.