
ده‌یان كۆچبه‌ر له ده‌ریای ئیجه‌دا بۆ چه‌ند كاتژمێرێك گیریان خوارد و نه هێزی ده‌ریاوانی یۆنان نه توركیا هه‌وڵیان دا ڕزگاریان بكه‌ن له ئاودا، له كاتێكدا منداڵ و ئافره‌تیان له گه‌ڵدا بوو.
به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر به منداڵ و ئافره‌ته‌وه، له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه تا ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژدا، له ناو چوپێكدا مانه‌وه و له ده‌ریای ئیجه‌دا له له باكوری دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنان گیریان خوارد و نه‌یانده‌زانی ڕوو له كوێ بكه‌ن و چۆن خۆیان ڕزگار بكه‌ن.
له هه‌مان كاتدا، نه هێزی ده‌ریاوانی یۆنان نه توركیاش هه‌وڵی ڕزگار بوونی ئه‌وانیان نه‌دا و كۆچبه‌ره‌كان له ڕێگه‌ی مۆبایله‌كانیانه‌وه ڤیدیۆیان تۆمار ده‌كرد و ڕه‌وانه‌ی كه‌سوكاری خۆیان ده‌كرد و داوای هاوكاری و ڕزگار بوونیان ده‌كرد.
به پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له لایه‌ن كۆچبه‌ره‌كان تۆمار كراوه، و هێزی ده‌ریاوانی یۆنان نزیكی چووپی كۆچبه‌ره‌كان ده‌بێته‌وه و به زۆره‌مله دووباره ڕه‌وانه‌ی ناو ئاوی توركیایان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش به پێی مافی مرۆڤ و یاسای دوبلین، كارێكی نایاساییه.
ئه‌و كۆچبه‌ره‌ی كه ڤیدیۆكه‌ی تۆمار كردووه ده‌ڵێت، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان، ماتۆڕی چووپه‌كه‌ی ئه‌وانیان تێكشاند و به زۆره‌مله له ئاوی یۆنان‌دا دووریان خسته‌وه و دووباره ڕه‌وانه‌ی ناو ئاوی توركیایان كرده‌وه.
تا ئێستا وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه و به‌شێكی زۆری ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان هێزی ده‌ریاوانی یۆنان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به نایاسایی كۆچبه‌ران دووباره دیپۆرتی توركیا ده‌كه‌نه‌وه (Push Back).
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News