په‌نابه‌رێكی سوری له پێش پۆلیسی شاری ساڵۆنیكدا له باكوری یۆنان به مووس خۆی بریندار كرد
شه‌وی ڕابردوو كاتژمێڕ 23:00 په‌نابه‌رێكی سوری ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له سه‌ر داوای پۆلیسی بنكه‌ی شاری ساڵۆنیك، سه‌ردانی بنكه‌كه‌ی كرد و لێوێ پێیان ڕاگه‌یاند كه تۆمه‌تباره به دزینی چه‌ندین ئۆتۆمبیل له شاری ساڵۆنیكدا، بۆیه پێویسته ده‌ستگیری بكه‌ن تاكو لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ده‌كه‌ن.
په‌نابه‌ره سوریه‌كه هاواری ده‌كرد كه هه‌رگیز ئه‌و كاری نایاسایی ئه‌نجام نه‌داوه و به هه‌ڵه ده‌ستگیر كراوه. پۆلیسه‌كان داوایان لێده‌كرد، ئارامبێته‌وه به‌ڵام په‌نابه‌ره سوریه‌كه به‌رده‌وام هاواری ده‌كرد.
دواتر مووسێكی له گیرفانی خۆی ده‌رهێنا و به هاواره‌وه چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی خۆی بریندار كرد و ده‌یگوت كه بێ تاوانه.
به‌ڕێوبه‌ری بنكه‌ی پۆلسی شاری ساڵۆنیك، توانی مووسه‌كه‌ی له ده‌ست وه‌ربگرێت و به‌په‌له ئامبوڵانسیان بانگ كرد و ڕه‌وانه‌و نه‌خۆشخانه‌یان كرد.
به پێی میدیاكانی یۆنان، ناوی ئه‌و په‌نابه‌ره سوریه تێوه‌گڵاوه به چه‌ندین كاری دزی كردنی ئۆتۆمبیل له‌و شاره‌دا بۆیه بڕیاری ده‌ستگیر كردنیان دا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News