
په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانی له كه‌مپێی ئه‌سینا كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
له كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی شاری ئه‌سینا له ناوچه‌ی سخیستۆ په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانی ته‌مه‌ن 26 ساڵ خۆی له سێداره‌دا و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی پشتی-نیوز كه‌وتوون، په‌نابه‌ره ئه‌فغانیه‌كه سێ جار داواكه‌ی له سه‌ر مافی په‌نابه‌ری ڕه‌ت كرایه‌وه له لایه‌ن حكومه‌تی یۆنان و له ترسی ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر نه‌كرێت و دیپۆرتی ئه‌فغانستان نه‌كرێته‌وه، بڕیاریدا به په‌تێك له ناو كابینه‌كه‌یدا كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه، پۆلیس گه‌یشتۆته شوێنی ڕووداوه‌كه و ته‌رمی په‌نابه‌ره ئه‌فغانیه‌كه‌یان خستۆته ناو عه‌لاگه‌یه‌كه‌وه و ده‌یگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
دانیشتووانی ناو كمه‌په‌كه ده‌ڵێن، بارودۆخی ژیانی هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان زۆر خراپه، چونكه ئه‌و مووچه‌یه‌ی له ڕابردوو وه‌ریان ده‌گرت ئێستا ڕاگیراوه و خواردنی ناو كه‌مپه زۆر ناخۆش و خراپه هه‌روه‌ها ژماه‌یه‌كی زۆریان نه‌خۆش و ناته‌ندروستن و هیچ كه‌س و رێكخراوێك لێیان ناپرسێته‌وه و حكومه‌تی یۆنانیش مافی په‌نابه‌ری زۆربه‌یان ڕه‌ت كردۆته‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News