په‌نابه‌ران

به‌ڤیدیۆ: ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ ناو خانو، ڕازی نه‌بوون و شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشت

 

ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری ئه‌فریقی و عێراقی و سوری كه‌ زۆرینه‌یان خێزان بوون، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كه‌مپی مۆریا له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس گوسترانه‌وه‌ی بۆ شارۆچكه‌یه‌كی باكوری یۆنان، په‌نابه‌ره‌كان ڕازی نه‌بوون به‌و شوێنه‌ و وتیان مۆریا زۆر لێره‌ باشتره‌.

به‌ پێی میدیاكانی یۆنان، ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ نزیكه‌ی 50 په‌نابه‌ری ئافره‌ت به‌ منداڵه‌كانیانه‌وه‌ له‌ كه‌مپی مۆریا گواسترانه‌وه‌ بۆ باڵه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ پارێزگای ئاخاییه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك شاری پاترا. ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ پێشوتر كلێسای تایبه‌ت بووه‌، به‌ڵام اوه‌یه‌كو زۆری به‌كار نه‌هاتووه‌، هه‌ر بۆیه‌ درا به‌ ژماره‌یه‌كی تایبه‌تی په‌نابه‌ران كه‌ زۆرینه‌یان ئافره‌تن و منداڵیان له‌ گه‌ڵه‌.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ په‌نابه‌ره‌ ئه‌فریقی و سوری و عێراقیه‌كان شوێنه‌كه‌یان بینی، ناڕه‌زاییه‌تیه‌ن ده‌ربڕی و گوتیان كه‌ كه‌مپی مۆریا زۆر له‌م شوێنه‌ باشتره‌ و ئێره‌مان به‌ دڵ نیه‌.

ئه‌و كلێسایه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی دووری ناو شاره‌ و هه‌ر بۆیه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كلێسای یۆنان، بڕیاری دا، كه‌ ته‌نها بدرێت به‌و په‌نابه‌ره‌ ئافره‌تانه‌ كه‌ منداڵیان له‌ گه‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان پارێزراو بێت.

په‌نابه‌ره‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ناوچه‌كه‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاویه‌ و شه‌وان زۆر سارده‌ و دوورن له‌ ناو شار، ڕازی نه‌بوون به‌ مانه‌وه‌یان سه‌ربه‌خۆ شوێنه‌كه‌یان جێهێشت.

یه‌كێك له‌ به‌رپرسه‌كان په‌یوه‌ندی كرد به‌ په‌نابه‌ره‌كان و دواتر ته‌نها 5 ئافره‌ت ڕازی بوون بۆ مانه‌وه‌یان له‌و ناوچه‌یه‌ (3 سوری و 2 عێراقی له‌ گه‌ڵ منداڵه‌كانیان)

به‌ پێی ڕاگه‌یاندراوی فه‌رمی وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان، هه‌ر په‌نابه‌رێك ڕازی نه‌بێت به‌ یاساكانی یۆنان و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بن، به‌په‌له‌ ته‌ماشای كه‌یسه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌ و ڕه‌فزی پێده‌درێت.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button