
په‌نابه‌رانڤیدیۆ
به‌ڤیدیۆ: یه‌ختێك به 56 كۆچبه‌ری كورد و ئێرانیه‌وه گه‌یشته ئیتاڵیا
یه‌ختێك به 56 سه‌رنشینه‌وه كه له توركاوه به‌ڕێ كه‌وتوبوو ئه‌مڕۆ به سه‌لامه‌تی گه‌یشته ئیتاڵیا
یه‌ختێك به 56 كۆچبه‌ری كورد و ئێرانیه‌وه له شه‌وی 23/10/2020 له كه‌نار ئاوه‌كانی توركایوه به‌ڕێ كه‌وتن به‌ره‌و ئیتاڵیا و ئه‌مڕۆ هه‌موویان به سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه ئیتاڵیا .
به پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه تایبه‌ت بۆ پشتی-نیوز نێردراوه، یه‌خته‌كه ئه‌مڕۆ ڕۆژی 28/10/2020 گه‌یشتۆته ئیتاڵیا و هه‌موویان سه‌لامه‌تن.
یه‌كێك له په‌نابه‌ره كورده‌كان تایبه‌ت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند: پێنج شه‌و چوار ڕۆژه له ناو یه‌ختێكدا بووین، له توركیاوه به‌ڕێ كه‌وتین بۆ ئیتاڵیا. كورده‌كان زۆرینه‌یان خه‌ڵكی ڕانیان و ئێرانیشمان له گه‌ڵه. هه‌موومان 56 كه‌س ئه‌بین. ئافره‌ت و خێزانیشمان له گه‌ڵه. ئێستا له لایه‌ن پۆلیسی ئیتاڵیاوه ده‌ستگیر كراوین.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News