په‌نابه‌ران

به‌ڤیدیۆ: یه‌ختێك به 50 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ ئاوی یۆناندا ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

یه‌ختێك له‌ دورگه‌یه‌كی یۆنان به‌ 50 سه‌رنشینه‌وه‌ ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا

 

چه‌ند كاتژمێرێكه‌ یه‌ختێك به‌ نزیكه‌ی 50 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌ وه‌ك باس ده‌كرێت زۆرینه‌یان كۆچبه‌ری سورین، نزیك دورگه‌ی كێفالۆنیا لایانداوه‌ و دیاره‌ ماتۆڕی یه‌خته‌كه‌یان له‌ كار كه‌وتووه‌.

هاوڵاتیانی یۆنانی كه‌ یه‌خته‌كه‌یان بینی، خواردنیان بۆ كۆ كرده‌وه‌ و تاكو ڕاده‌ستی كۆچبه‌ره‌كانی بكه‌ن. كۆچبه‌ره‌كان برسی بوون و پێویستیان به‌ ئاو خواردن بوو.

به‌ پێی شایه‌تحاڵه‌ یۆنانیه‌كان، یه‌خته‌كه‌ نزیكه‌ی 50 كۆچبه‌ری تێدایه‌ و له‌ نێویاندا منداڵ و ئافره‌تیش هه‌ن.

وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان، ئه‌وان تا ئێستا دان به‌وه‌دا نانێن كه‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابێتن. كۆچبه‌ره‌كان ده‌نگیان نه‌ماوه‌ و كه‌س نازانێت ئه‌و یه‌خته‌ چی به‌سه‌ر هاتووه‌.

هێشتا وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ و چاوه‌ڕێی زانایریه‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ین.

پشتی-نیوز

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button