په‌نابه‌رانڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: یۆنان 180 كۆچبه‌ر به‌ نایاسایی دیپۆرتی توركیای كرده‌وه‌

ئه‌و 180 كۆچبه‌ره‌ی كه‌ له‌ ناو باخیره‌یه‌كدا بوون نزیك دورگه‌ی كریتی، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان، به‌ نهێنی و به‌ نایاسایی هه‌مووانی دیپۆرتی توركیا كرده‌وه‌

 

له‌ ڕۆژی 20/10/2020 هه‌واڵێكمان بڵاو كرده‌وه‌ له‌ سه‌ر باخیره‌یه‌ك به‌ 200 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ باشوری دورگه‌ی كریتی. له‌و كاته‌دا به‌په‌له‌ په‌یوه‌ندیمان كرد به‌ هێزی ده‌ریاوانی یۆنان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری نوێ، به‌ڵام له‌ وه‌ڵامدا وته‌بێژی وزاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان پێی گوتین كه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها ده‌نگۆیه‌ و هێزیان ناردۆته‌ ناوچه‌كه‌ به‌ڵام هیچ باخیره‌یه‌ك نه‌بینراوه‌.

وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز به‌رده‌وام بووین له‌ به‌دواداچووندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری نوێ له‌ سه‌ر ئه‌و باخیره‌یه‌.

ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سوكاری ناو ئه‌ باخیره‌یه‌ چه‌ند زانیاریه‌كیان پێ ڕاگه‌یاندین چونكه‌ ئه‌وان له‌ ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه‌ په‌ په‌یوه‌ندیدا بوون له‌ گه‌ڵ كه‌سوكاریان. پێیان گوتین كه‌ هێزێكی ده‌ریاوانی گه‌یشتۆته‌ لایه‌ن به‌ڵام دواتر هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی دیكه‌یان له‌ گه‌ڵمان ئه‌نجام نه‌داوه‌ و له‌ سه‌ر خه‌تیش نه‌ماون.

ئه‌مڕۆ شایه‌تحاڵێك كه‌ له‌ ناو باخیره‌كه‌دا بوو، نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكه‌ین چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌ت بۆ پشتی-نیوز نارد و و ته‌واوی ڕاستی ڕووداوه‌كه‌ی باس كرد.

ئێمه‌ له‌ ناو باخیره‌كه‌دا بووین، 180 په‌نابه‌ر بووین، زۆرینه‌مان كورد بووین و هێزی ده‌ریاوانی یۆنان هاتن به‌ هانامانه‌وه‌. چاوه‌ڕێمان ده‌كرد هاوكاریمان بكه‌ن و ڕزگارمان بكه‌ن، به‌ڵام كاتێك گه‌یشتنه‌ ناو باخیره‌كه‌مان، به‌ دڕندانه‌ به‌ دارێك له‌ هه‌موومانی دا و ئێمه‌ی له‌ خواره‌وه‌ی باخیره‌كه‌ كۆ كرده‌وه‌ و مۆبایلی له‌ هه‌موومان وه‌رگرت و له‌ پێش چاومان فڕێیان دا ناو ئاوه‌كه‌.

شایه‌تحاڵه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌و فریا كه‌وت پێش ئه‌وه‌ی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان بگاته‌ لای باخیره‌كه‌یان توانی چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك بگرێت و ڕه‌وانهی كه‌سێكی كرد و له‌ ماسنجه‌ری مایه‌وه‌. ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ تایبه‌ت بۆ پشتی-نیوزی ناردووه‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت یۆنان به‌ نایاسایی ئه‌وانی دیپۆرتی توركیا كردۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها شایه‌تحاڵه‌كه‌ گوتی:

یۆنانیه‌كان هه‌موومانی به‌ چووپی گه‌وره‌ خسته‌ ناو ئاوه‌وه‌ و له‌ ناو ئاوی توركیادا نزیك مارماریسی ئه‌و وڵاته‌ به‌جێ هێشت. دواتر هێزی ده‌ریاوانی توركیا ئێمه‌ی هه‌ڵگرت و ڕزگاریان كردین.

باخیره‌كه‌ له‌ توركیاوه‌ به‌ڕێ كه‌وتووبوو به‌ره‌و ئیتاڵیا و كاپتنی باخیره‌كه‌یش كه‌سێكی عه‌ره‌ب بوو به‌ڵام دوای ده‌ستگیر كردنی هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌، به‌ نهێنی و نایاسایی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ ئاوی توركیا له‌ ناو جووپدا به‌جێهێشت.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیر كردنی كۆچبه‌ره‌كان

به‌شێك له‌و په‌نابه‌ره‌ كوردانه‌ی له‌ ناو باخیره‌كه‌دا بوون

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button