
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئۆتۆمبیلێك به 12 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه نزیك شاری ساڵۆنیك، تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆ بوون و له ڕووداوه‌كه‌دا هاوڵاتیه‌كی یۆنانی گیانی له ده‌ست دا.
هۆكاری ڕووداوه‌كه ئه‌وه بوو كه شۆفێرێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌كه به ئۆتۆمبیلێك و 12 كۆچبه‌ری ئه‌ڤغانی نایاسایی له گه‌ڵ بوو كه به نیاز بوو بیانگوازێته‌وه بۆ شاری ساڵۆنیك به‌ڵام له ڕێگادا پۆلیس داوای لێ‌كردن ڕاوه‌ستێ بۆ پشكنین، شۆفێره‌كه ڕانه‌وه‌ستا و و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خێراتر كرد بۆ ئه‌وه‌ی له پۆلیسه‌كان ده‌رباز بێت.
پۆلیسه‌كان دوایان كه‌وتن و دوای چه‌ند خوله‌كێك، ئۆتۆمبیلی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان به سورعه‌تێكی زۆره‌وه له سوری دا و خۆی كێشا به ئۆتۆمبیلێكی هاوڵاتیه‌كی یۆنانی و ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ست دا و 6 كۆچبه‌ریش بریندار بوون.
دوای ڕووداوه‌كه، شۆفێره ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌كه هه‌ڵهات به‌ڵام پۆلیسه یۆنانیه‌كان ده‌ستگیریان كرد.
به پێی میدیاكانی یۆنان، شۆفێری كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان، سورعه‌تی هێندا زۆر بوو كه ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیه یۆنانیه‌كه‌ی له ناوڕاست دا كرد به دوو پارچه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
ڤیدیۆی ڕووداوه‌كه