ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: 15 كۆچبه‌ر به‌ نهێنی له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌ دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه‌

 

15 كۆچبه‌ر به‌ نایاسایی و نهێنی له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنان دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه‌

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 22/7/2021 هێزی ده‌ریاوانی یۆنان له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا، 15 كۆچبه‌ری به‌ نایاسایی و نهێنی له‌ ئاوی یۆنان دوور خرانه‌وه‌ و له‌ ئاوی توركیا به‌جێیان هێشتن.

گرته‌ ڤیدیۆكه‌ له‌ لایه‌ن فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا گیراوه‌ كه‌ به‌ ئاسمانی ده‌ریای ئیجه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌ و بۆ ئه‌منی و كۆنترۆل كردنی دۆخه‌كه‌. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی له‌ تویته‌ر بڵاو كردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت:

هێزی ده‌ریاوانی توركیا 15 كۆچبه‌ری نایاسایی ڕزگار كرد كه‌ له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌ به‌ نایاسایی دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان ده‌ڵێن، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌مووی سیناریۆ و پروپه‌گانده‌یه‌ توركیا كه‌ ده‌یانه‌وێت ناوی یۆنان له‌ ئه‌وروپا ناشرین بكه‌ن و وڵاتی یۆنان ڕێز له‌ مافی مرۆڤ ده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی توركیا ANADOLU

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button