
50 كۆچبه‌ر كه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه به‌ڕێ كه‌وتوبوون به‌ره‌و دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنان، له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه ڕێگریان لێكرا داخلی ناو ئاوی یۆنان بن و دواتر كۆچبه‌ره‌كان به ناچاری ڕوویان له خاكی توركیا كرده‌وه.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك كه ژیانیان له مه‌ترسیدا بوو، نزیكی ناوچه‌ی چاناكالێ، هێزی ده‌ریاوانی توركیا ڕزگاریان كردن و دووباره ڕه‌وانه‌ی توركیایان كردنه‌وه.
كۆچبه‌ره‌كان له ناوچه‌ی كیوچوكۆی توركیا، له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی ئه‌و وڵاته‌وه كۆمه‌ك و هاوكاریان كرا.
گرته ڤیدیۆكه لێره ببینه
هه‌ورامان خالید
په‌یامنێری pIshti-News