ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: 75 كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ناوڕاستدا ویستیان به‌ مه‌له‌ بگه‌نه‌ ئیتاڵیا

75 كۆچبه‌ری نایاسایی كاتێك نزیكی كه‌نار ئاوه‌كانی ئیتاڵیا ده‌بنه‌وه‌، خۆیان ده‌خه‌نه‌ ناو ده‌ریاكه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ مه‌له‌ بگه‌نه‌ وشكانی به‌نده‌ری شاری سیكێلیای ئیتاڵیا

 

ڕێكخراوی Open Arms به‌ یه‌ختێكی تایبه‌ت له‌ دوو ڕووداوی جیا جیا دا، 276 كۆچبه‌ری له‌ ده‌ریای ناوڕاستدا نزیك ئاوی ماڵتا ڕزگار كرد. هه‌موو كۆچبه‌ره‌كان ئافریقین و له‌ دوو ڕووداوی جیا جیا دا ژیانیان كه‌وته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ له‌ ده‌ریای ناوڕاست، به‌ڵام یه‌ختی ڕێكخراوی Open Arms، هه‌موویانی ڕزگار كرد و نزیكی كه‌نار ئاوه‌كانی ئیتاڵیای كردنه‌وه‌.

كاتێك نزیكی به‌نده‌ری شاری سیكێلیا ده‌بن، داوای مۆڵه‌ت ده‌كه‌ن له‌ هێزی ده‌ریاوانی ئیتاڵیا تاكو كۆچبه‌ره‌كان به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌نه‌ ناو خاكی ئیتاڵیا. هێزی ده‌ریاوانی ئیتاڵیا پێیان ده‌ڵێت له‌ چاوه‌ڕوانیدا بن، به‌ڵام 75 كۆچبه‌ر چاوه‌ڕێ ناكه‌ن و خۆیان ده‌خه‌نه‌ ناو ده‌ریای ناوڕاستدا و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ مه‌له‌ بگه‌نه‌ به‌نده‌ری سیكێلیا.

دواتر هێزی ده‌ریاوانی ئیتاڵیا ڕزگاریان ده‌كات و ده‌یانگه‌یه‌نێته‌ به‌نده‌ری سیكێلیا.

تا ئێستا 188 كۆچبه‌ر له‌ ناو یه‌ختی ڕێكخراوی Open Arms ماونه‌ته‌وه‌ له‌ نێویاندا، ئافره‌ت و منداڵ و نه‌خۆش هه‌ن. ته‌ندروستی به‌شێك له‌ كۆچبه‌ره‌كان ناجێگیره‌، چونكه‌ زیاتر له‌ 3 ڕۆژ له‌ ناو یه‌ختێكدا بوون، ئاو و خواردنیان لێ بڕا بوو . له‌ ئێستادا له‌ چاوه‌ڕوانیدان حكومه‌تی ئیتاڵیا ڕه‌زامه‌ندی بدات، بگه‌نه‌ وشكانی…

ڕێكخراوی Open Arms وڵاتی ماڵته‌ تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت، ڕێگه‌یان پێنه‌داین نزیكی به‌نده‌ری وڵاته‌كه‌یان بینه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌شیان نه‌دا، ته‌نها ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ وه‌ربگرن، كه‌ بارودۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره‌ و پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ری پزیشكیه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕه‌وبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close