
ئه‌مڕۆ 04/11 له بارهه‌ڵگرێكدا كه به‌ره‌و شاری ساڵۆنیك ده‌ڕۆیشت، 80 كۆچبه‌ر ده‌ستگیر كران.
پۆلیسی یۆنانی كه گومانی هه‌بوو له بارهه‌ڵگرێكدا له سه‌ر ئۆتۆبانی كه‌ڤاڵا و ساڵۆنیك، ڕایوه‌ستاند و دوای پشكنین ده‌ركه‌وت كه 80 كۆچبه‌ر به نایاسایی ده‌گوازێته‌وه بۆ شاری ساڵۆنیك.
به پێی میدیاكانی یۆنان هه‌موو كۆچبه‌ره‌كان پیاوی ته‌مه‌ن 20-30 ساڵن و له سه‌ر سنوری توركیا و یۆنان سه‌ركه‌وتوبوون به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بگه‌نه شاری ساڵۆنیك.
ده‌ستبه‌جێ شۆفێر و كۆچبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كران.
ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیر كردنی 80 كۆچبه‌ر له ناو بارهه‌ڵگه‌كه‌دا
ده‌ریا جه‌مال (Darya Jamal)
په‌یامنێری Pishti-News