په‌نابه‌ران

به‌ڵێنێك له‌ لایه‌ن وه‌زیری په‌نابه‌رانه‌وه‌ بۆ په‌نابه‌رانی كه‌مپی مه‌لاكاسه‌

رۆژی 08/10/2018 كاتژمێر 13:00 نزیكه‌ی 100 په‌نابه‌ری ئێفره‌ت و پیاو منداڵ، دانیشتووی كه‌مپی مه‌له‌كاسه‌ به‌ هاوكاری رێكخراوی Keerfa, خۆپیشاندانێكیان له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانه‌و ئه‌نجامدا و داوایان ده‌كرد كه‌ به‌ زوترین كات ره‌وانه‌ی ماڵ و هۆتێل بكرێن، چونكه‌ كه‌مپی مه‌له‌كاسه‌ بۆته‌ كه‌مپێكی زیندانه‌ بۆیان.

كه‌مپی مه‌له‌كاسه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری ئه‌سینا، ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا به‌ هۆی سه‌گێكی بچوكه‌وه‌، ئه‌ڤغانیه‌كان هاوڵاتیه‌كی سوری عه‌ره‌ب ته‌مه‌ن 32 ساڵیان كوشت به‌ چه‌قۆ. دۆخی ناو كه‌مپه‌كه‌ زۆر ناله‌بار بوو، هێزه‌ ئێمنیه‌كانی یۆنانیش نه‌یان ده‌توانی دۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن.

به‌و هۆیه‌وه‌، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان له‌ ئه‌سینا به‌ هاوكاری رێكخراوی Keerfa و پاش چه‌ند كاتژمێرێك وه‌زیری په‌نابه‌ران داوای یه‌كێك له‌ به‌رپرسه‌كانی خۆپیشانده‌ره‌كان كرد و بۆ ماوه‌ی 1 كاتژمێر دانوستاندنی له‌ گه‌ڵیان ئه‌نجامدا.

له‌ كۆتای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، دیمیتریس ڤیچاس، به‌ڵێنی دا كه‌ داواكاریه‌كانیان جێ به‌ جێ بكات و رایگه‌یاند: له‌ نێوان 1 حه‌فته‌دا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ باری ده‌روونیان باش نیه‌ یاخوت كێشه‌یه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه‌، سه‌ره‌تا ئه‌وان ره‌وانه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ین و دوای ئه‌وانیش له‌ نێوان 5 رۆژدا، په‌نابه‌ره‌كانی دیكه‌یش ره‌وانه‌ی ماڵ و هۆتێل ده‌كه‌ین.

له‌ كۆتایدا، په‌نابه‌ران و رێكخراه‌و Keerfa ڕایه‌نگه‌یاند، ئه‌گه‌ر وه‌زیری داواكانیان جێ به‌ جێ نه‌كات، خۆپیشاندانی گه‌وره‌تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌رێوبه‌ری Pishti-News

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button