خورهه لاتی ناوه راست

به‌ڵێی گشتپرسی توركیا واتا چی بۆ ئه‌ردۆغان؟

ئه‌ردۆغان چاوه‌ڕێی بردنه‌وه‌كی گه‌وره‌ی ده‌كرد له‌ گشتپرسی توركیا باڵه‌م واده‌رنه‌چوو. له‌ سه‌ره‌تای بانگێشی گشتپرسیه‌كه‌ وا باسده‌كرا كه‌ ئه‌ردۆغان نزیكه‌ی 65% به‌ به‌ڵێ وه‌رده‌گرێت به‌ڵام له‌ كۆتایدا 51.3% به‌ ده‌ست هێنا.

جێگای باسه‌ كه‌ ئه‌ردۆغان له‌ ٢ شاره‌ گه‌وره‌كانی توركیا، ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌ دۆڕاندی كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌ردۆغانی شڵه‌ژان چونكه‌ له‌ ئیستانبوڵه‌وه‌ ده‌ستی به‌ سیاسه‌تی خۆی كرد و چاوه‌ڕێی ده‌كرد له‌ ئیستانبوڵ بیباته‌وه‌.

به‌ڵێ واتا چی؟ چ گۆرانكاریه‌ك ده‌بێت؟ یاساكان چۆن ده‌گۆڕێن 

بێگومان ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌ردۆغان زۆر زیاتر ده‌بن و ده‌توانێت گۆڕانكاری له‌ سه‌ر وه‌زیره‌كان بكات به‌ بێ هه‌ڵبژاردن.

به‌ پێی ده‌ستوره‌ نوێیه‌كه‌، هه‌موو بڕیاره‌كان دێنه‌ ژێر ده‌ستی سه‌رۆكی توركیا.

ئه‌ردۆغان هه‌ر بۆ خۆی وه‌زیره‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت و به‌ پێی ویستی خۆی هه‌ر كاتێك حه‌ز بكات ده‌یانگۆڕێت هه‌ر بۆ خۆشی جێگره‌كانی حهه‌ڵده‌بژێرێت كه‌ پێشوتر له‌ ره‌گه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ ئه‌م كارانه‌ ده‌كران.

هه‌ر وه‌ها، به‌ پێی ده‌ستوری نوێ، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نامێنێت و له‌ هه‌مان كاتدا، سه‌رۆكی توركیا ده‌توانێت ته‌ده‌خولی بڕیاره‌كانی دادگا بكات كه‌ پێشوتر دادگا سه‌روه‌ر و سه‌ربه‌خۆ بوو به‌ڵام ێستا سه‌رۆكی توركیا ده‌توانێت بڕیاری دادگاش بگۆرێت.

له‌ هه‌مان كاتدا، سه‌رۆكی توركیا ده‌توانێت 6 ئه‌ندام پێكبهێنێت وه‌ك لیژنه‌یه‌ك كه‌ ده‌توانن ئه‌ندامانی دادگا بگۆڕن یاخوت زیاد بكه‌ن. لیژنه‌كه‌ پێویستی به‌ 13 ئه‌ندام هه‌یه‌، 6ی سه‌رۆكی توركیا هه‌ڵی ده‌بژێرێت 7 دیكه‌ش په‌رله‌مان هه‌ڵیده‌بژێرێت. پێشوتر هه‌ر هه‌موو لینژنه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرا.

وه‌هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ 550 زیاد ده‌كه‌ن و ده‌بن به‌ 600 و مافی دانگدان كه‌ ێستا له‌ ته‌مه‌نی 25 ساڵیدا بوو، به‌ پێی ده‌ستوره‌ نوێكه‌ له‌ ته‌مه‌نی 18 سه‌ڵی ده‌توانن ده‌نگبده‌ن.

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایاتی و په‌رله‌مان هه‌موو 5 ساڵێك ده‌بێت به‌ڵام پێشوتر هه‌موو  4 ساڵه‌ك جارێك بوو.

ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی توركیا به‌ هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ تۆمه‌ت بكرێت یاخوت گومان هه‌بێت، په‌رله‌مان بۆی هه‌یه‌ داوای لێكۆلینه‌وه‌ بكات، به‌ڵام ده‌بێت 3 به‌شی په‌رله‌مان ڕازی بن به‌ لێ كۆلینه‌وه‌كه‌، ئه‌گه‌رنا، لێكۆلینه‌وه‌ ناكرێت.

ئه‌گه‌ر ئاكه‌په‌ حكومه‌ت بێت، قه‌ت 3 به‌شی په‌رله‌مان بریار نادات ڵێكۆلینه‌وه‌ بكرێت له‌ سه‌ر سه‌رۆكی توركیا

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button