کوردستان

به‌ بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ‌ (2018)، پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكەین، لەهەموو بەشەكانی كوردستان ‌و لەهەر شوێنێكی جیهاندان، ئومێدەوارین سەری ساڵێكی ئاسودەو بەختەوەر بەرینەسەر.

پیرۆزبایی لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان ‌و ئاوارە خۆراگرەكان دەكەین.

ئومێدەوارین لە ساڵی نوێ‌دا، یەكێتی ریزەكانی گەلەكەمان پتەوتربێت، هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستانیش بەگیانی بەرپرسیارێتی‌و هەستیاری دۆخەكە، كێشە سیاسیەكان چارەسەر بكرێ‌. بە یەكگرتوویی‌و تەبایی گەلەكەمان و لایەنە سیاسیەكان، هەنگاو بنرێ‌ بۆ چارەسەركردنی قەیران، كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم، گوزەران و بژێوی فەرمانبەران‌و خەڵك باش بكرێ‌‌و ئابوری كوردستان رووەوە بوژانەوە بچێت.

هەروەك هیواخوازین، لەم ساڵە نوێیەدا، بەرێگاچارەی گفتوگۆ و دانوستان، لەسەر بنەمای دەستوری هەمیشەیی عیراق ‌و تەوافقی نیشتمانی، كێشە و دۆسییە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم‌و ناوەند چارەسەری بنەڕەتی بكرێن‌و كۆتایی بەو دۆخە نەخوازراوەش بهێنرێت، كە بەسەر خورماتوو و هەندێك لە ناوچە دابرێنراوەكاندا سەپێنراوە.

جارێكی تر ساڵی نوێ‌ پیرۆزبێت‌و ئومێدی بەختەوەری بۆ گەلی كوردستان دەخوازین.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
31/12/2017

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button