
به هۆی رووداوێكی هاتوچۆ 42 كۆچبه‌ر بریندار بوون
رووداوێكی هاتوچۆی دیكه له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا روویدا و 42 كۆچبه‌ر بریندار بوون له نێویشیاندا ئافره‌ت و منداڵ.
شه‌وی سێشهمه (13/11/18) كاتژمێڕ 22:00, ڤانێك به 42 كۆچبه‌ره‌وه، به تابلۆی ڕۆمانی له بازگه‌یه‌كی كۆنترۆڵی پۆلیسی یۆنانیدا ڕانه‌وه‌ستا و سورعه‌تی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی زیاد كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر نهركێت. 2 ئۆتۆمبیلی پۆلیسی یۆنانی دوای كه‌وتن و دوای چه‌ند خولهكێكێك، شۆفێری ڤانه‌كه، كۆنترۆڵی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له ده‌ستدا و چووه سایدی به‌رامبه‌ر و ڤانه‌كه به 42 كۆچبه‌ره‌كه‌وه وه‌رگه‌ڕا نزیك ناوچه‌ی ئۆرێستیادا (Orestiada).
به په‌له كۆچبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دیدیمۆتیخۆ كران و هه‌ندێكیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی كران بۆ چاودێری كردنی پزیشكی تایبه‌ت.
له نێوان 42 كۆچبهرهكهدا، 7 كه‌سیان له نه‌خۆشخانه ماونه‌وه و 38 كۆچبه‌ری دیكه‌یان له نه‌خۆشخانه ده‌رچوون.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News