په‌نابه‌رانجیهان

به‌ هۆی سه‌رماوه‌ 3 كۆچبه‌ر له‌ یۆنان گیانیان له‌ ده‌ست دا

رووداوێكی دیكه‌ له‌ سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا روویدا. ئه‌مجاره‌یان رووداوی هات و چۆ نه‌بوو ، به‌ڵكو به‌ هۆی سه‌رماوه‌وه‌ 3 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ ده‌ست دا.

به‌ پێی ئاژانسی ئانادۆڵ، ته‌رمی 3 كۆچبه‌ر دۆزرانه‌وه‌ له‌ چه‌ند گوندێكی جیا جیای سه‌ر سنوره‌كانی یۆنان و توركیا نزیك ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ كۆچبه‌ران تێیدا ده‌رباز ده‌بن.

به‌ هۆی سه‌رمایه‌كی زۆره‌وه‌ كه‌ پله‌ی سه‌رما شه‌وان ژێر سفره‌، كۆچبه‌ره‌كان له‌و ناوچانه‌ ره‌قیان بۆته‌وه‌ و پاش چه‌ند كاتژمێرێك له‌ لایه‌ن دانیشتوویه‌كی ئه‌و گوندانه‌ ته‌رمه‌كانیان دۆزرا و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئاگادار كرده‌وه‌.

هه‌ر به‌ پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ئانادۆڵی توركی، یه‌كێك له‌ كۆچبه‌ره‌كان كه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا به‌ هۆی سه‌رما، هاوڵاتی ئه‌ڤعانستانه‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌رێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button