
ئەمڕۆ7 كۆچبه‌ر له نێویاندا 5 منداڵ، گیانیان له ده‌ستدا له كاتی ژێر ئاو كه‌وتنی یه‌ختێکدا
به پێی زانیاریه‌كانی هێزی ده‌ریایی توركیا، ئه‌مڕۆ یه‌ختێك به 17 كۆچبه‌ره‌وه نزیك ئایڤه‌لی سه‌ر به پارێزگای بالكیشر، ژێر ئاوكه‌وت و له ئاكامدا 7 كۆچبه‌ر خنكان كه له نێویاندا 5 منداڵ، هه‌روه‌ها توانرا 5 كه‌س ڕزگار بكرێن و تا ئێستایش به دوای 5 كۆچبه‌ری دیكه ده‌گه‌ڕێن.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا، هێزی ده‌ریایی توركیا بڵاوی كرده‌وه كه تا ئێستا به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ كۆچبه‌ره‌كانی دیكه‌یش به هاوكاری 5 یه‌خت و 2 هه‌لیكۆپته‌ر. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن یه‌ك له‌و 5 كۆچبه‌رانه‌ی كه نادیارن، قاچاخچیه‌كه‌یانه.
له ئێستادا
كه كه‌ش و هه‌وا جێگیره، قاچاخچیه‌كانی توركیا رۆژانه به یه‌خت كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران ده‌نێرن بۆ دورگه‌كانی یۆنان.
به پێی زانیاریه‌كانی پشتی-نیوز، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا تا ئێستا، 8.604 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر روویان كردۆته وڵاتی یۆنان، له‌و ئاماره‌دا 5.500 له رێگه‌ی ئاوه‌وه گه‌یشتونه‌ته دورگه‌كانی وڵاتی یۆنان
پشتیوان جاف
بە‌ڕێوبە‌ری پشتی-نیوز